.
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

تەمەنی وەرگرتنی بیمەی خانەنشینی بەرز دەکرێتەوە

3:07 min

بە گوێرەی پێشنیارێکی گرووپی خانەنشینی لە پەرلەمان دا تەمەنی وەرگرتنی بیمەی خانەنشینی گشتی لە سوید لە ٦١ ساڵەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ٦٤ ساڵ.

لوقمان بامەڕنی تەمەنی ٥٣ ساڵە و لە بواری تێکنیک دا کاردەکات، ئەو لەو بریارە رازی نیە و پێی وایە کە پێویست ناکا مرۆڤ تا سەرەمەرگ هەر کار بکات.

لە هەمانکاتدا هەموو کەسێک بۆی هەیە بە دڵخواز تا تەمەنی ٦٩ ساڵی درێژە بەکارکردن بدا بێ ئەوەی خاوەنکارەکەی بتوانێ دەری بکات، ئەو تەمەنە لە ئێستادا ٦٧ ساڵە.

هەر بە پێی ئەو پێشنیارە بڕی خانەنشینی گەرەنتی کراویش زیاتر دەکرێت، ئەو جۆرە لە بیمەی خانەنشینی بریتیە لە بڕێکی دیاریکراو کە هەموو کەسێکی خانەنشینکراو دەگرێتەوە بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کێ زیاتر یان کەمتر کاری کردووە.

 گرووپی خانەنشینی لە پەرلەمان لە نوێنەری دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی ناو حکومەت واتە سۆسیال دێموکراتەکان و پارتی ژینگە و هەروەها نوێنەری سێ حیزبەکەی هاوپەیمانی راست پێک دێت. بۆ ئەوەی شتێک لە سیستمی خانەنشینی دا بگۆردرێ دەبێ هەر شەش پارتیەکە پشتیوانی لێبکەن. ئەو پێشنیازە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە، بۆ نموونە درێژکردنەوەی  تەمەنی کارکردن لە ٦٧ ساڵیەوە بۆ ٦٩ ساڵی لە لایەن خاوەنکارەکانی کەرتی تایبەتیەوە بە ئاسانی پەسند ناکرێ چونکە دەیانهەوێ بۆخۆیان بڕیار بدەبن چ کەسێک و لە چ تەمەنێک دا بۆ کارەکەیان گونجاوە. پێتەر ئێپسسۆن (Peter Jeppsson) سەرۆکی بەشە لە دامەزراوەی پیشەسازی و بازرگانی:

"پێویستە هەر دوو لا واتە خاوەنکار و کرێکار رێک کەون، ئیمە پێمان  گونجاو نیە  تەنیا لایەنێک بڕیار دەدا کە دەتوانێ لە بازاڕی کار دا بمێنێتەوە یان نا."

واتە خاوەنکارەکانی کەرتی تایبەتیی ئەو پێشنیارەیان پێ باش نیە لە کاتێکدا کەرتی گشتی وەک بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمەکان و کۆمۆنەکان پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن. پارتی چەپ پشتیوانی لەو پێشنیازە ناکات و سەرۆکی پارتیەکە یۆناس خۆستێت پێی وایە کە ئەو پێشنیازە بە زەرەری ئەو کەسانە تەواو دەبێ کە کاری قورس دەکەن و بەرگە ناگرن تا دەگەنە تەمەنی خانەنشینی.

ئەم گرووپە ئەمڕۆ سەعات ٩ پێشنیازەکەیان بردە پەرلەمان و پێیان وایە چونکە رێژەی ناوەندی تەمەن لە سەرێیە کەواتە دەبێ تەمەنی خانەنشینیش بەرز بکرێتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".