.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

دوو کارمەندی بالیۆزخانەیەکی سوید لە کار دەرکران

1:33 min

دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی سوێد لە تارانی پایتەختی ئێران بە تۆمەتی ساختەکاری لە پێدانی ڤیزادا لە کارەکانیان دور خراونەوە.

 گوتەبێژی هەواڵدەریی وەزارەتی دەرەوە سۆفیا کارلبێری(Sofia Karlberg) بە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید دەڵێت ئەوە پەیوەندی بە پرسی پەنابەری و چۆنیەتیی پێدانی ڤیزاوە هەیە بۆیە بە جدیی لەو بابەتە دەکۆڵینەوە.

ئەو ساختەکارییانە لە هاوینی ساڵی رابردووەو درێژەی هەبووە وسۆفیا دەڵێت نامانهەوێ وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکەین چونکە لەوە نیگەرانین کار بکاتە سەر لێکۆڵینەوەکان.

رونار هێلسترۆم (Runar Hellström)سەرۆکی بەشی چاودێریە لە دەزگای کۆچ پێی وایە :

ئەو ساختەکارییانە کار دەکاتە سەر پێگەوباوەڕی سوید لە شێنگێن دا و لەوانەیە بکەوینە دۆخێکەوە کە نەزانین چ کەسێک سەردانی وڵاتەکەمانی کردووە. رونار دەڵێ کە لەوانەیە ڤیزا درابێ بە کەسانێک کە مەرجەکانی ڤیزا پێدانیان نەبووە.

ئێکۆت (Ekot) بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید لە بەدواداچوونێکیدا  ئاشکرای کردبوو کە چەندین کەس و ماڵپەڕی ئنتەرنێتی هەیە کاریان بازرگانییکردنە بە فرۆشتنی دۆسییەی ساختە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت داوای پەنابەریی، ئیقامە لە سوید بکەن.

سەڕەرای ئەوە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد باسی لە لێکۆڵینەوەیەکی دەزگای کۆچ کردبوو کە کارمەندێک لە یەکێک لە باڵیۆزخانەکان لە ئاسیا ڤیزای داوە بە کەسانێک کە مەرجەکانی پێدانی ڤیزایان نەبووە و هاوکاری بە قاچاخ هێنانی کەسانێکی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".