شێوەکار محممەد سەیدا
شێوەکار محممەد سەیدا

musikhjälpen نزیکەی ٣١ ملیۆن کرۆن هاوکاری کۆکردۆتەوە

2:50 min

تێمای ئەوساڵ بریتییە لە "منداڵ بۆ فرۆشتن نییە" و تا ئێستا نزیکەی ٣١ ملیۆن کرۆن کۆکراوەتەوە.

 هەموو ساڵێک لە مانگی دوازدە دا پرۆگرامی (musikhjälpen) ٢٤ سەعاتە لە کەناڵی سێی رادیۆی سوید و تەلەفزیۆنی سوید و svtplay و ئەپلیکەیشنێک بە ناوی (musikhjälpen)بڵاو دەبێتەوە و  سەرنجی بیسەران و بینەران رادەکێشێ تا کۆمەک و هاوکاری بۆ  چارەسەرکردنی قەیران یان گرفتێکی جیهانی کۆبکەنەوە و ساڵانە تێمایەکی تایبەتیی لەبەرچاو دەگیردرێ. گوێگران زەنگ بۆ ڕادیۆ لێدەدەن یان پەیام دەنێرن  و لەبەرامبەر بڕێک پارە ئەو گۆرانییەی ئارەزوویانە پێشکەشیان دەکرێت جگە لەوە چالاکی وەک مەزاد کردنی کەلوپەل و بەرهەمی هونەری بەڕێوەدەچێت.

محمەد سەیدا شێوەکارێکی کوردی دانیشتووی سویدە و لە رێگەی مەزاد کردنی تابڵۆیەکی خۆیە بەشداری لەم هەڵمەتەدا دەکات و بە ئەرکێکی مرۆیی دەزانێت.

یولیا بلۆمبێری(Julia Blomberg) لە بارەی پرۆگرامەکەی ئەوساڵەوە دەڵێ: ساڵانە باسی پرسێکی مرۆیی دەکەین  دەکەین کە کەمتر لە هەواڵەکان گوێمان لێ دەبێ و بە زۆر شێوە جیاواز دەکرێ بەشداس

لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە هەموو ساڵێک ئەو پرۆگرامە بڵاو بۆتەوە و ئەمساڵ لە نێوان رۆژەکانی ١١ تا ١٧ مانگی ١٢ ئەو پرۆگرامە لە (Rådhustorget) لە شاری ئومیۆ (Umeå)پێشکەش دەکرێت. تێمای ئەوساڵ بریتیە لە "منداڵ بۆ فرۆشتن نیە" ، لە لایەن سێ پێشکەشکار بە ناوەکانی (Molly Sandén) (Farah Abadi) (Kalle Zackari)  هەموو ساڵێک سێ بەرێوەبەری بەناوبانگی بەرنامە لە ستۆدیۆیەکی شوشەیی داخراودا لە یەکێک لە مەیدانەکانی شارێکی سوێد کۆدەبنەوە و خەڵکانێک کە بە دڵخواز بەشداری لەو هەڵمەتەدا دەکەن سەردانی ستۆدیۆ دەکەن و خەڵکانی بە ناوودەنگیش بەشدار دەبن و خەڵکیش لە بری بڕە پارەیەک داوای گۆرانی دڵخوازی خۆیان دەکەن.

 ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی ٣١ ملیۆن کرۆن کۆکراوەتەوە و ئەو هاوکاریانە بۆ ئاگادارکردنەوەی منداڵان لە مافەکانیان و بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە یان بۆ یارمەتیی دانی ئەو کەسانەی لە تۆڕی فرۆشتنی مرۆڤ رزگاریان بووە خەرج دەکرێن، بۆ نموونە کرینی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و پشکنینی پزیشکی و چارەسەرییە دەروونیەکان بەشێک لەو هاوکاریانەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".