.
وێنە: Uncredited/TT NYHETSBYRÅN

یاسای تیرۆر سەختتر دەکرێت

1:15 min

پێشتر ئەندامەتیی لە گروپە تیرۆریستەکان دا سزای هەبوو، ئێستا بە هەر شێوەیەک بەشداری کردن لەو رێکخراوانە دا سزای بۆ دیاری دەکرێ، ئەمە بە گوێرەی پێشنیازێک کە ئەمڕۆ وەزیری داد دەیخاتەروو.

ئەمڕۆ وەزیری داد مۆرگان یۆهانسۆن (Morgan Johansson) پێشنیازێک دەخاتە روو کە چۆن سزای ئەوانە بدرێ کە بە شێوازی جۆراوجۆر بەشداری لە گرووپە تیرۆریستیەکاندا دەکەن، بەو پێیە پێشنیازەکە کەلێنێک لە یاسای تیرۆر دا پڕ دەکاتەوە، ئەو لە لێدوانێک دابۆ ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ دا دەڵێت ئێستا کاتی ئەوەیە یاسایەکی لەم چەشنەمان هەبێ.

ئەو یاسایە دژ بەو کەسانە بەکاردەهێنرێ کە لە بوارەکانی زانیاری پێدان، دابین کردنی پێداویستی و پروپاگەندە کردن لە بەرژەوەندی گروپە تیرۆریستیەکاندا کار دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە بە لایەنی زۆرەوە دوو ساڵ زیندانی لەبەرچاو گیردراوە و ئەگەر تاوانێکیش لەم پەیوەندیەدا رووبدا ئەوا ئەو کەسە شەش ساڵ زیندانی دەکرێ.
ستێفان یۆهانسۆن(Stefan Johansson) لێکۆڵەرەوەی یاسایی بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێی راگەیاند کە ئەگەر ئەو کەسە لە شوێنێک بێت کە لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە تیرۆریستیەکان دابێت ئەو یاسایە نایگرێتەوە.


هەر ئێستا سەفەرکردن بەمەبەستی شەڕ و پشتیوانی کردن لە بەرەی تیرۆر سزای خۆی هەیە، تەنانەت هاوکاری کردنی مادیی تیرۆریزمیش، بەڵآم بەشدار بوون بە شێوەی جیاواز لە رێکخراوە تیرۆریستیەکان دا قەدەغە نیە، یان ئەوەی کە سەر بە رێکخراوێک بی کە پشتیوانی تیرۆریزم دەکا. ئەم گۆڕانکاریانە بە دوای ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا دێت کە حکومەت لە بارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی ستۆکهۆڵم ئەنجامیدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".