Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Claudio Bresciani / TT, Pi Frisk/SvD/TT
پۆلیس لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی کردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان لاوازە
3:00 min

کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕیوە دەچێت و پۆلیسی شارەکانی ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری و مالمۆ کارێکی وایان بۆ ناکرێت.  ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵ و مایەی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بازرگانییە دانراوە.

ئەم تازەیانە پۆلیسی ستۆکهۆڵم هەڵمەتێکی تایبەتی لە سێرگێلستۆری شاری ستۆکهۆڵم کە بووەتە شوێنی کرین و فرۆشی مادە هۆشبەرەکان بەڕێوە برد. بەڵام بە گوێرەی وتەی پۆلیس و تەنانەت ئەو کەسانەش کە مادە هۆشەبەرکان دەفرۆشن ئەم هەڵمەتەی پۆلیس هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی بازرگانیی کردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان نەبووە.

کۆمیسەری پۆلیس لێنارت کارلسۆن دەڵێت تەنیا بازاڕەکەیان چەند گەڕەکێک گواستووەتەوە بۆ ئەولا تر.

لە سێرگێلستۆری لە شاری تسۆکهۆڵم، ئادام مادەکانی ئامفێتامین، هێرۆئین و دەرمان لە جۆری مادەی هۆشبەر دەفرۆشێت. ئەو هەستی بەوە کردووە کە ئەم ماوەیە پۆلیسێکی زێدەتر لە جاران لەم ناوە دەسووڕێتەوە. ئەمەش وای کردووە ئادام و کەسانی تر کە مادەی هۆشبەر دەفرۆشن ئەو ناوە بەجێ بهێڵن. چەند مەترێک لەولاتر، لە ڕێستۆرانێک کڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت. ئادام لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەێوەندی پێوە دەکرێت. موشتەرییەکە و دەیەوێت هێرۆئین بکڕێت. ئادام لەسەر نرخەکەی لەگەڵی ڕێک دەکەوێت، پێش لەوەی تەلەفۆنەکە دابخات بە موشتەرییەکەی دەڵی نەڕۆی بۆ  پلاتتان، سێرگێلستۆری. هەتاکوو ئەو هەڵمەتەی پۆلیس بەردەوام بێت ئەوانیش خۆیان لەوێ دوور دەگرن.

بە وتەی کۆمیسەر لێنارت کارلسۆن هەم کڕیارەکان و هەم فرۆشیارەکانیش هۆشداریی بە یەکتر دەدەن، گەر چاویان بە پۆلیس بەکەوێت. ئەمەش هەڵوێستێکی دوو لایەنەیە.

پۆلیسی شارەکانی تریش کە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت پەیوەندی لەگەڵ هەبوون باس لە هەمان کێشە دەکەن. هەڵمەتە تایبەتییەکانی پۆلیس کاریگەرییەکی وایان نەبووە لەسەر کەمبوونەوەی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان. چوونکە تەنیا جێگای بازارگانییکردنەکەیان گواستووەتەوە. بە بڕوای ئادام کە مادەی هۆشبەر دەفرۆشێت، هەوڵ و دیاربوونی پۆلیس لەم شوێنانە گرنگە، ئەگینا هیچ باش نییە ئەگەر کڕین و فرۆش هەروا بەردەوام بێت و ڕۆڵ و هەوڵی پۆلیس لەوێ دیار نەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".