Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Maja Suslin/TT
گوێ بگرە‌
(1:27 min)

تۆمەتبارانی دەستدرێژییە سێکسییەکەی فیتیا ئازاد کران

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 december 2017 kl 13.44

ئەمڕۆ دادگای سەرەتایی سۆدێرتۆرن بڕیاری ئازادکردنی ئەو ٥ پیاوەی دەرکرد کە ساڵی پار بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی لە گەڕەکی فیتیا لە شاری ستۆکهۆڵم تۆمەتبار کران.

دادوەری بەرپرسیار لە دۆزەکە ئێریکا هێمتکێ ئەمڕۆ هۆکاری ئازادکردنەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو بەڵگانەی کە لەبەر دەستن و وتی بەڵگەکان کەمن و ناکرێ بەوەی لەبەر دەستدایە تۆمەتباران سزا بدەین.

دادستێنی گشتی (Kamaråklagaren) مارکوس هانکۆ داوای کرد دوو لە تۆمەتبارەکان بە تاوانی دەستدرێژیی گران حووکمی شەش ساڵ زیندانی بدرێن. کەسی سێهەمیش بە تۆمەتی هەمان تاوان بە چوار ساڵ زیندانی سزا بدرێت. و دوو کەسەکەی تریش بە تاوانی هاوکاریکردنی دەستدرێژی جنسی، بە دوو ساڵ زیندانی سزا بدرێن.

جێی باسە ساڵی پار لە مانگی هەشتدا ژنێکی سی ساڵان لە کاتی کڕینی مادەی هۆشبەر دەکەوێتە بەر پەلاماری چەند پیاوێک. دوای ئەوەی ئازار دەدرێت، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکیش دەستدرێژی سێکسی لێ دەکرێت و دوو لە پیاوەکان فیلم لە ڕووداوەکەش هەڵدەگرن.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ڕایگەیاند کە هەر پێنج پیاوەکە لەم تۆمەتە ئازاد کراون و هەموویان وتەکانی ژنەکە ڕەد دەکەنەوە و دەڵێن کە ئەوان لە شوێنی ڕووداوەکە بوون و کاری سێکسیشیان لەگەڵ کردووە، بەڵام ئەوەی کە ڕووی داوە ویستی هەمووان بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".