Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
میدیا سلێمانی، کڕینی کەلوپەل لەسەر سنووری نۆروێژ و سوید
میدیا سلێمانی، کڕینی کەلوپەل لەسەر سنووری نۆروێژ و سوید وێنە: Audun Braastad/NTB/TT

"لە پاسێکدا دەستمان بە سەریەک تۆن گۆشت داگرت"

2:03 min

بە قاچاخ گۆشت لە سویدەوە دەبردرێ بۆ نۆروێژ.

زۆر کەس لەوانەی لە نۆروێژەوە دێن بۆ ئەوەی لە دووکانەکانی سەرسنوور لەگەڵ سوید کەلوپەل بکڕن بە پاسی تایبەتیی لە شارە دووردەستەکانی نۆروێژەوە رادەگوێزرێن، بە گوێرەی گومرک لەو رێگەیەوە گۆشتێکی زۆر بە قاچاخ دەبردرێ. میدیا سولەیمانی یەکێک لەو کوردانەیە کە لە شاری ساندەفیورد دێتە سەرسنوور و پێداویستیەکانی خۆی دەکڕێ و هەرزانی و تازەیی گۆشت لە سوید یەکێک لەو هۆکارانەیە کە میدیا هان دەدا مانگانە ئەو رێگەیە ببرێ.

گۆشت کڕین لە سەر سنوور پارەیەکی زۆر بۆ دەخیلەی ماڵەوە دەگێڕێتەوە، بەڵام زۆر جار زیاتر لە بڕی پێویست گۆشت لە سویدەوە دەبردرێتە نۆروێژ، سەرۆکی گومرگ(Wenche Fredriksen) دەڵێت زۆر جار ئەو پاسانە کۆنترۆڵ دەکەین و جارێکیان لە نێو یەکێک لەو پاسانەدا دەستمان بەسەر نزیکەی یەک تۆن گۆشت دا گرت. ئەو پێی وایە کە ژمارەی زۆری ئەو کەسانەیلە پاسەکان دا کارەکە قورستر دەکات.
بە پێی یاسا بە لانی زۆر مافی گواستنەوەی ١٠ کیلۆ گۆشت یان کەلوپەلی خواردەمەنی بە بری ٣٠٠٠ کرۆنت هەیە لە نێوان سنوورەکانی یەکیەتیی ئوروپا و وڵاتێکی دیکەدا بۆ نموونە وەک سوید و نۆروێژ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".