Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Johan Nilsson/TT
گوێ بگرە‌
(1:40 min)

بڵاوبوونەوەی نەخشەی بیناکانی پۆلیس لە تۆڕی ئینتەرنێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 december 2017 kl 08.57

زانیاری ورد سەبارەت بە نەخشەی بیناسازی بەشێک لە بیناکانی پۆلیس لە تۆرەکانی ئینتەرنێتدا بڵاو بوونەتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە پلانی بیناکانی پۆلیس لەبەر دەستن و هەرکەسێک حەز بکات دەتوانێ دەستراگەیشتنی پێیان هەبێت.

لەو پلانە بیناسازیانەی ناوەندەکانی پۆلیسدا، نەخشەی ڕوون و ئاشکرا سەبارەت بە ناوەندەکانی چەک و تەقەمەنی پۆلیس، ژوورەکانی لێپێچینەوە، شوێنگەی کامێراکانی چاودێری و زانیاری وردی تری ئەو بینایانە لە بەردەستدان. ئەو نەخشە بیناسازیانە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی هەندێک لەو ناوەندانەی پۆلیسدا بڵاو کراونەتەوە کە دواتر لابردن و کۆکردنەوەیان لە بیر کراوە.

بەرپرسی بەشی ئەمنی لە پۆلیس لارش بیۆرسوند پێ وایە کە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخشە بیناسازیانە شتێکی نەگونجا و نەخوازراوە.

بیۆرسوند دەڵێ: 

دەبوایە نەخشە و پلانەکانی بیناسازی لە دوایی کۆتایی کار و پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوە کۆکرابانەوە و لابرابان.

شارەزای بواری تیرۆر ماگنوس رانستۆرپ پێی وایە ئەو زانیاریانەی لەو فایلە ئینتەرنێتیانەدا بڵاو بوونەتەوە هەستیارن و لەوانەیە زەرەر بە پۆلیس بگەیەنن گەر بکەونە دەستی کەسانی تاوانکار. 

لە ڕووی ئەمنییەتیەوە ئەوە کێماسی و هەڵەیەکی گەورەیە ڕوویداوە و نابی پلانی ناوەندەکانی چادێری پۆلیس و نەخشەی بنکەکانی تری پۆلیس لەبەردەستدا بن.

شارەزای بواری تیرۆر ماگنووس رانستۆپ وا دەڵێ.

 شایانی باسە هەر دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەکار بووە و لە هەوڵی ئەوەدایە فایل و زانیارییەکان لە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت پاک بکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".