.
وێنە: Kallestad, Gorm

دەرمانی سکچوون هۆکارێ چەند حاڵەتی مردن بووە

4:31 min

گومان دەکرێ کە نزیکەی یازدە کەس لە ساڵی ڕابردوودا بە هۆی بەکارهێنانی ئەو حەب و دەرمانانەی مادەی لۆپێرامید(loperamid)یان تێدایە گیانیان لە دەست دابێ. ئەو مادەیەش لە بەشێک لەو دەرمانانەدایە کە بەبێ پێویستی هەبوونی نووسراوی دکتۆر دەفرۆشرێن وەک ئیمۆدیوم(Imodium)و دیمۆر(Dimor).

بە پێی بەدواداچوونی دەزگای پزیشکی دادوەری، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو مادەیە بە جیا، یانیش تێکەڵ لەگەڵ دەرمانی تردا بەکار هێنراوە. 

ئەو مادەیەی کە لە هەر یەکە لە دیمۆر(Dimor) و ئیمۆدیوم (Imodium) دا هەیە، بە لوپیرامید(loperamid) ناو دەبرێ و وەک دەرمانێکی ئاسایی لە کاتی سک هێشەدا بەکاردەهێنرێ کە لە ڕاستیدا هیچ مەترسییەکی نییە. هاوکات مادەکە کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە لەسەر مێشک، بەڵام دیسانیش بەکارهێنانی بەرێژەیەکی زۆر لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە، کاریگەری خۆی هەیە. 

ئەندێرس هۆکانسسوون کە پرۆفیسۆری زانکۆی مالمۆیە پێی وایە کە لۆپێرامید لە زۆر حاڵەتدا ئەگەری ئەوەی هەیە بە ئاسانی ببێتە هۆی مردن. 

بەپێی زۆربەی ئەو حاڵەتە تۆمارکراوانەی لەبەر دەستدان و بە پێی هەندیک ڕاپۆرتی پزشکی کە لە وڵاتانی تردا بڵاو کراونەتەوە، ڕوون بووتەوە کە لۆپێرامید هەندی مادەی ئەوتۆی تێدا کە لەوانەیە وەک مادەیەکی هۆشبەر لە لایەن ئەوانەوە کە خوویان پێ گرتووە، بە خراپی بەکار بهێنرێ. 

بە پێی زانیارییەکانی پزیشکی دادوەری، رێژەی ئەو حاڵەتانەی کە تیایاندا لۆپێرامید وەک هۆکاری مەرگ ڕاگەیەندراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٦ روو لە زیاد بوون بووە. زیادبوونێک کە بە ڕای پرۆفیسۆرەکەی زانکۆی مالمۆ وامان لێ دەکات مەسەلەکە بە جددی وەربگرین. 

دکتۆر ئالان فتوحی، پزیشکی بواری دەرمانسازی و شارەزای بواری شێرپەنجە لە ئەنیستیتوی کارۆلینسکا، لەوباوەرەدایە کە ئەو مەسەلەیە شتیکی نوێ نییە و پێشتریش ئەو شتە زانراوە. ئەوەی وای کردووە کە رێژەی مردن بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دەرمانەنە زیاد بکات، دەگەرێتەوە بۆ زیاد بەکارهێنانی دەرمانەکان.

دکتۆر ئالان دەڵێ:

لەڕاستیدا زانینی هەبوونی ئەو مادەیە لەو دەرمانانەدا شتێکی نوێ نییە و زیادبوونی ڕیژەی مردن بەهۆی ئەو دەرمانانەوە بە هۆی زیادبەکارهێنانی دەرمانەکانەوەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".