Akutmottagningen för våldtagna på Södersjukhuset i Stockholm
Akutmottagningen för våldtagna på Södersjukhuset i Stockholm وێنە: Erik Nylander/TT

رێژەی دەستدرێژییە سێکسییەکان زیادی کردووە

1:59 min

ڕێژەی سەردانی ئەو ژن و کچانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و دواتر بۆ چارەسەری ڕوو لە نەخۆشخانەی سوێدەر(Södresjukhuset) دەکەن زیادی کردووە. کچانی خوار ١٨ ساڵ ڕیژەی هەرە زۆری ئەو زیادبوونە پێک دێنن.

دوو دکتۆری بەشی پێڕاگەیشتنی گەنجان لە نەخۆشخانەی سوێدەر(Södresjukhuset)، هۆشداری دەدەن سەبارەت بە هەڵکشانی ڕیژەی ئەو کچە گەنجانەی لە دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، ڕوو لە بەشی فریاکەوتنی گەنجان ی نەخۆشخانەکە دەکەن. 

بە پێی ئەو بابەتە کە ئەمرۆ لە داگێنز نیهێتەر- دێبات (DN Debatt) بڵاو کراوەتەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیەوەیە و سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، دوو بەرابەر زیادی کردووە بە بەراورد بە رێژەی سەردانەکان لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

ژمارەی سەردانەکان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بە رێژەی ١٢ لەسەد زیادی کردووە، کە لە ناو ئەو زیادبوونەشدا کچانی گەنج زۆرترین ڕیژە پێک دەهێنن. ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی دکتۆرەکان.

ئانا مۆلەر کە سەرپزیشک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەو یەک لە نووسەرانی بابەتەکەیە دەڵێ:

خاڵی سەرنجراکێش ئەوەیە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کردەی دەستدرێژی کردنەکە لە لایەن کەسێکی نزیکەوە، وەک هاویار، هاورێ، خزم یان ناسیاوێکەوە ئەنجام دراوە. زۆربەی ئەو ژن و کچانەش کە ڕووبەڕووی ئەو دەستدرێژیانە دەبنەوە، لە باری دەروونییەوە لە دۆخێکی خراپدان.

سەرجەم ٣٩٢ کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە. پێنج یەکی ئەو ڕێژەیەش کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ بوونە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی پێشگیری لە تاوان( Brottsförebyggande rådet)، ڕێژەی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە زیادی کردووە. بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، زیادبوونەکە بە ڕێژەی سەدا دوو زیادی کردووە و بووتە سەدا چوار.

ساڵی پار رێژەی دەستدرێژییە سێکسییە تۆمارکراوەکان لە سوید ٢٠ هەزار و سێ سەد حاڵەت بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".