.
وێنە: Jonas Dagson/TT

پەتای سوورێژە لە ژێر کۆنترۆڵدایە

1:50 min

نەخۆشخانەی سالگرێنسکا (Sahlgrenska sjukhuset) ڕایگەیاند کە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی نەخۆشی سوورێژە لە سەرەتاکانی ئەم مانگەوە دەرکەوتبوون.

لە سەرەتای مانگی دیسەمبەر حاڵەتێکی نەخۆشی سوورێژە لە نەخۆشخانەی سالگرێنسکای شاری یۆتۆبۆری دەرکەتبوو. دوابەدوای ئەوە، شەش حاڵەتی تریش پێش هاتبوون کە لە ناو تووشبواندا کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەش هەبوون.

لە دوای ئەم ڕووداوەش، نەخۆشخانەکە کەوتبووە بواری ئامادەباشییەوە و سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکە لە دۆخەکە ئاگادار کرابوونەوە. هاوکات نەخۆشخانەکە کارمەندی زیادەی بانگکردبوو تاکو بتوانرێ بە خێرایی ئەو حاڵەتانە دەستنیشان بکرێن کە گومانی هەبوونی پەتاکەیان لێ دەکرێ. 

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە نەخۆشخانەی سالگرێنسکا، ئەندێرس گۆلیگەر بە تۆڕی هەواڵەکانی (TT)ی ڕاگەیاند کە:

لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە و سەرجەم ئەو حاڵەتانەی گومانی هەبوونی پەتاکەیان لێ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ چەند سەد کەسێک بن، دەستنیشان کراون.

پەتای سوورێژەی نەخۆشییەکی ئاسایی نییە لە وڵاتی سوید، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی تر بەربڵاوە. نەخۆشیەکە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی تا و کزانەوە چاو و ئازار لە بۆڕی هەناسەدا. لە هەندێک حاڵەتدا نەخۆشییەکە دەتوانێ بگاتە پلەیەکی ترسناک. لە یەک لە ١٠٠٠ی ئەو حاڵەتانەدا لەوانەیە نەخۆش تووشی هەوکردنی مێشک بێت و ئەنجامی مەترسیداری لێ بکەوێتەوە. 

لە سوید، لە ساڵی ١٩٧١ەوە کوتان دژی سوورێژە بەشێکە لە پرۆگرامی کوتانی گشتی و لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٠، ساڵانە نزیکەی ٦٠ حاڵەتی ئەم نەخۆشییە دەرکەوتوون کە لە هەموو حاڵەتەکاندا پەتاکە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista