Doktor Erica Sloan, som forskat om stress och cancer.
Doktor Erica Sloan, som forskat om stress och cancer. وێنە: Anna Larsson/Sveriges Radio.

سترێسی بەردەوام سەرەتان بەرەو خراپی دەبا

1:39 min

بەشێکی زۆر لە لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن کە دڵەڕاوکی و سترێسی بەردەوام کەریگەری خراپیان هەیە لەسەر نەخۆشی سەرەتان.

بە پێی زانیارییەکان، هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەم و نیگەرانی وا لە جەستەی مرۆڤ دەکەن خانە تووشبووەکانی سەرەتان بە ئاسانی نەتوانن چارەسەر وەربگرن. هەر بۆیە ئێستا شارەزیانی ئەو بوارە لە هەوەڵی ئەوە دان ڕێگا چارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ریسکی بڵاوبوونەوەی تومۆرەکان کەم بکەنەوە، ئەمەش لە ڕێگای پێشگرتن لە پەرچەکرداری زیانبەخشانەی جەستەی مرۆڤ لەبەرامبەر سترێسدا.

هاوکات لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ژنانەی دەرمانی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەکار دێنن و دواتر توشی سەرەتانی مەمک دەبن، بە ڕێژەیەکی کەمتر مێتاستاس(dottertumörer)یان هەبووە بە بەراورد لەگەڵ ژنانی تر. 

دکتۆر ئێریکا سلۆون لە زانکۆی مۆناش ی ئوسترالیا دەڵێ:

ئەو دۆزینەوەیە بۆ ئێمە دڵخۆشکەر بوو. چوونکە ئەوە وا دەکا ئێمە بتوانین دەرمان و چارەسەری دژی دڵەراوکێ و نیگەرانی بدۆزینەوە. لە ڕاستیدا لە کاتی دڵەڕاوکێ و سترێسدا جەستەی مرۆڤ ناتوانێ ڕووبەڕووی هێرشی خانە تووشبووەکان بە سەرەتان ببێتەوە و لە بەرامبەریاندا خۆڕاگری بکا. 

 

خانمی سلۆون لەو باوەڕە دایە کە ئێستا کە ئەوان تێگەیشتوون دڵەڕاوکێ و سترێس چ کاریگەریەکی بەرچاویان هەیە لەسەر خێرابڵاوبوونەوەی سەرەتان بە ناو خانە تووشبووەکانی جەستەی مرۆڤدا، دەکرێ لە هەوڵی ئەوە دا بن کە  چۆنییەتی پێشگیری ئەو خێرا بڵاو بوونەوەیە بدۆزنەوە. وەک نموونەش باس لە ڕێگەگرتنی ئەو شەپۆلانە دەکات کە لە تومۆرەکانەوە ئاراستەی مێشکی مرۆڤ دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista