Närbild på mässlingviruset och en skylt där det står "väntrum".
Mässlingsviruset är väldigt smittsamt. وێنە: TT, Sofie Lind/Sveriges Radio

دوو حاڵەتی تری نەخۆشی سوورێژە تۆمار کرا

1:03 min

دوو کەسی تر لە ناوچەی یۆتۆبۆری تووشی نەخۆشی سووریژە بوون و بەمەش ڕیژەی تووشبوانی نەخۆشی سووریژە بۆ ١٥ حاڵەت بەرز بووەوە.

سەرجەمی تووشبوانی نەخۆشیەکە لە ناوچەی یۆتۆبۆرین و بەشی زۆریشیان لە ناوەندەکانی تەندرووستی، بۆ نموونە لە ژوورەکانی چاوەڕوانی ناوەندەکانی تەندرووستیەوە نەخۆشیەکەیان گرتووەتەوە.

پێتەر ئولەررید پزیشک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەی رۆژئاوای یۆتۆبۆری بۆ کەناڵی چواری ڕادیۆ سویدی قسەی کرد. ئەو گوتی:

زەحمەتە بە تەواوی بزانرێ بە چ ریژەیەک ئەو نەخۆشییە ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشیەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێ کەسانی تریش نەخۆشیەکە بگرنەوە.

لە سەرەتاکانی مانگی دیسەمبەری ڕابردوو، پەتای سووریژە لە ناوچەی یوۆتۆبۆری بڵاو بووە و تاکوو ئێستا سەرجەم پازدە کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە کە سەرجەمی حاڵەتەکان پەیوەندیان بە حاڵەتی یەکەمەوە هەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista