Delad bild: Utdrag ur instruktionen för Rättsintyg, bomullstops.
För att säkra spår efter sexuella övergrepp topsas de områden på kroppen där spår kan finnas.

بەڵگەکانی دوای تاوانی دەستدرێژیی سێکسی ڕاناگیرێن

2:42 min

تاکە نەخۆشخانەیەک هەیە کە بەشێکی تایبەتی بۆ تاوانی دەستدرێژیی سێکسی تەرخان کردووە. بەڵام بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە دەستدرێژیی سێکسی تەنیا بۆ ماوەی ٦ مانگ ڕادەگرن.

ڕاسپاردە و پێشنیازەکان ئەوەیە کە لانی کەم ٢ ساڵ ئەم بەڵگانە ڕاگیرێن. بەڵام سەرەڕای ئەمە بەڵگەکان تەنیا ٦ مانگ لەم بنکەیە ڕادەگیرێن.

ڕاگرتنی دی ئێن ئەی (DNA) لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی بەڵگەیەکی گرنگە لە پرۆسەی دادگاییدا.

ئەم بەڵگانە عادەتەن لە دوای ئەنجامدانی دەستدرێژیی جنسی لە کاتی پشکنینی پزشکیدا هەڵدەگیرێن و پێکهاتووە لە هەڵگرتنەوەی سپێرم، لیکی ناو دەم و ئازمایشی میز.

بە ڕای ئانا مۆلێر، پزیشک و بەرپرسی بەش لە نەخۆشخانەی (Södersjukhuset) وا باشە لە ماوەی یەک هەفتە دوای ئەنجامدانی دەسدرێژییەکە ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت. ئەم نەخۆشخانەیە تاکە بنکەیەکە لە سەراسەری وڵاتدا کە بەشێکی تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دەسدرێژیی سێکسییان لێ کراوە تەرخان کردووە و ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ کەس بەم مەبەستە سەردانی دەکەن.

جێی باسە ٤٠ لە سەدی ئەم کەسانە یەکسەر سکاڵا لای پۆلیس تۆمار ناکەن، هەر بۆیە بەڵگەکانیش ڕاناگیرێن. هەندێ جاریش ڕوو دەدات کە پۆلیس و داواکاری گشتی دوای ماوەیەک داوای بەڵگەکان دەکەن، بەڵام نەخۆشخانەکە ئەو بەڵگانەی فڕێ داوە.

لە نەخۆشخانە گەورەکانی تر، بۆ نموونە لە شارەکانی یۆتێبۆری، مالمۆ، لینشیۆپینگ، ئیومێۆ و کیرونا بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەڵگەکان ڕادەگیرێن. بەڵام لە (Södersjukhuset) کە بەشی تایبەتی بۆ تاوانەکانی دەسدرێژیی سێکسی هەیە زیاتر لە ٦ مانگ بەڵگەکان ڕاناگرن.

چەند پارێزەر، دەروونناس و داواکاری گشتیی کە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت پەیوەندی لەگەڵ بوون دەڵێن شەش مانگ مەودایەکی کەمە بۆ ڕاگرتنی ئەم بەڵگە گرنگانە.

ئانا مۆلێر دەڵێت زۆربەی قوربانییەکان بە بیستنی ئەم هەواڵە نائومێد دەبن، کاتێكی زۆری بردووە تا وێراویانە ئەو سکاڵایە تۆمار بکەن. کەچی بەڵگەکان نەماون.

هۆی ڕانەگرتنی بەڵگەکانیش بە ڕای ئانا مۆلێر دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی جێگا و پێویستە لۆکاڵەکانی نەخۆشخانەکە بەرفراوانتر بکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".