.
وێنە: HENRIK MONTGOMERY

لارش ئۆلی پارتەکەی بەجێ دەهێڵێت

1:38 min

سەرۆکی پێشووی پارتی چەپ لارش ئۆلی واز لە ئەندامێتی دەهێنێت و پارتەکە بەجێ دەهێڵێت.

ماوەیەک لەمەوپێش لارش ئۆلی بە تۆمەتی پەلاماردانی جنسی تاوانبار کرا و هەر بەم هۆیەوە لە چالاکییەکانی پارتەکە دوور خرایەوە.

ئۆلی بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی وت

ـ بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام ناتوانم لە پارتێکدا بمێنمەوە کە من بە یەکسان نابینێت لەگەڵ ئەندامەکانی تر.

لارش ئۆلی ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە ڕەد دەکاتەوە، بەڵام داوای لێبوردنیشی لەو ژنە کردووە کە لێی نزیک بووەتەوە.

سکاڵایەک سەبارەت بەو ڕووداوە لە لای پۆلیس تۆمار کراوە بەڵام دۆسیەکە بەدواداچوونی بۆ نەکرا و داخرا.

 ئۆلی گلەیی لە بەڕێوەبەرانی پارتەکە هەیە و دەڵی کەس هیچی لە من نەپرسیوە. هیچ لێکۆلینەوەیەکیان ئەنجام نەداوە. تەنها ڕێگایەکیان گرتووەتە بەر، ئەویش دوور خستنەوەی من بووە لە بەرنامە و چالاکییەکان. ئێستا زۆر بە داخم، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە کە ڕۆژێک من پارتەکە بەجێبهێڵم. بەڵام ئەمە تەنها رێگای درووستە بۆ من.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".