Sima Wolgast, lektor vid Lunds universitet. Foto: Natacha López/Sveriges Radio.
Sima Wolgast, lektor vid Lunds universitet. وێنە: Natacha López/Sveriges Radio

بەهۆی ئەوەی ناوی عەرەبییان هەیە تووشی هەڵاواردن دێن

3:18 min

تێزێکی زانکۆی لوند نیشان دەدات کە ئەو کەسانەی ناوی عەرەبییان هەیە لە پرۆسەی داواکردنی کاردا ڕووبەڕوی هەڵاواردن دەبنەوە.

دەروونناس سیما ڤۆلگاست چاوی بە قۆناغی دوای بەڕێکردنی داواکاریی کار، واتە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە خشاندووە و بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بانگ دەکرێن بۆ ئینتێرڤیوی کار و ناوی عەرەبییان هەیە بە جودا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.   

ـ ئەو کەسانەی ناوی عەرەبییان هەیە، دەربارەی توانای کۆمەڵایەتی، بەها بنەڕەتییەکان و ویستی هاوکاریی کەسەکە پرسیارییان لێ دەکرێت، بەڵام ئەو کەسانەی ناوی سویدییان هەیە دەربارەی سترێس و مامەڵەکردنیان لەگەڵ ناکۆکی و پرسی کاریی قسەیان لەگەڵ دەکرێت.

سیما ڤۆلگاست لە توێژینەوەکەیدا داوای لە نزیکەی ٥٠ خاوەنکار کرد، کە فۆرمێک بە پرسیارەوە ئامادە بکەن بۆ ئەو کەسانەی داوای کار دەکەن. هەندێکیان داواین لێ کرا پرسیارەکانیان بۆ کەسانی سویدی بێت و هەندێکیشیان بۆ کەسانێ کە ناوی ئەرەبییان هەیە. لەوێدا دەرکەوت ئەو پرسیارانەی بۆ ئەو کەسانەی کە ناوی عەرەبییان هەیە ئامادە کرابوو پەیوەندییان بە توانای کارەوە نەبوو. دواتر گروپێکی تازە بە پرسیارەکاندا ڕۆیشتنەوە و هەموویان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە باشترین پرسیارەکان ئەوانە بوون کە پەیوەندییان بە توانای کارەوە هەیە. واتە ئەو پرسیارانەی کە بۆ کەسە بیانییەکان دانەنرابوون.

هەر بۆیە لە ڕاستییدا ئەمە دەبێتە هەڵاواردن بە وتەی سیما ڤۆلگاست.

هەروەها لە قۆناغی سێهەمی پرۆسەکەش کۆڵراوەتەوە، ئەو کات کە کەسەکان هەڵدەبژێرن بۆ کار. لێرەدا زۆربەی بەشداربووانی توێژینەوەکە ئەو کەسانەیان هەڵبژارد کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نین.

سیما ڤۆلگاست دەڵێت

ـ خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە لا و ئەو سویدیانە هەڵدەبژێرن کە بە نیەوەو ناتەواوی بۆ کارەکە گونجاون. ئەگەر کەسەکە بانگیش بکرێت بۆ گفتوگۆ و توانیبێتی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت، بۆی هەیە هەتا کۆتایی پڕۆسەکە، کە دەبێتە هەڵبژاردن، ڕووبەڕوی هەڵاواردن بێتەوە.

ئەمەش پەیوەندی بەوە هەیە ئەو کەسانەی خەڵک ئنتێرڤیو دەکەن کەسانێک هەڵدەبژێرن کە لە خۆیانەوە نزیکن. هەموو بەشداربووانی توێژینەوەکەش سویدین.

 تەنیا کاتێک ناوە عەرەبییەکان ڕووبەڕوی هەڵاواردن نەبوونەوە ئەو کات بوو کە بەشداربووان پێشوەخت هۆشدارییان پێ درابوو کە، ئەگەر بێت و بە کاراترین و تواناترین کەسەکان هەڵنەبژێرن ئەوا پرۆسەی ئینتێرڤیوەکان دووبارە ئەنجام دەدەنەوە.

بۆیە سیما ڤۆلگاست پێی وایە دەبێت کۆنترۆڵ و ڕیبازێکی ڕوون هەبێت بۆ پرۆسەی کار وەرگرن.

ـ دەبێت سیستەماتیک و دادوەرانە ئەم پرۆسەیە بەڕیوە بچێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".