.
وێنە: Hasse Holmberg/TT

بەکارهێنانی ئامێری ئەلەکترۆنی دەبێتە هۆی مل ئێشەی منداڵان

2:36 min

ڕێژەیەکی زیاتر بە هۆی سەیرکردنی مۆبایل و تابلێت تووشی مل ئێشە و سەر ئێشە دەبن.

ئێستا ئەم کێشەیە زیاتر و زیاتر لە ناو منداڵانیشدا بەدی دەکرێت. نێیۆی ١٠ ساڵان لە تەمەنی ٥ ساڵییدا تووشی مل ئێشە بوو، ئەو کات بوو کە دەستی بە بەکارهێنانی تابلێت کرد.

ـ زۆر شت بەکار دەهێنم، وەکو مۆبایل، ئای پاد و یاری ئەلەکترۆنی.

نێیۆ ئەمە بە هەواڵنێرەکەی رادیۆی سوید دەڵیت و هەروەها دەیشڵێت کە ڕۆژانە کاتێکی زۆر تەرخان دەکات بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە.

بەمەبەستی دیتنەوەی چارەسەرێک بۆ ئازاری پشتمل دایکی نێیۆ کوڕەکەی بردە لای شیرۆپراکتور، كه‌سێك كه‌ ئازاری پشت و شوێنی دیكه‌ خۆشده‌كاته‌وه.‌

ڤیبێکێ ڤێسلێهاوگ شیرۆپراکتورە و دەڵیت

ـ دەبینین هەر دێ و ڕێژەیەکی زیاتر منداڵ بە هۆی ئازاری گەورەساڵان سەردانمان دەکەن.

مەبەستی ڤێسلێهاوگ لە ئازاری گەورەساڵان سەرئێشە، مل ئێشە، شان و پشت ئێشەیە و دەڵێت

ـ منداڵی تەنانەت ٤ ساڵانم بینیوە کە ئازاری پشتملی هەیە.

جێی ئاماژەیە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی زانستگەی یۆتێبۆری نیشان دەدات کە نیوەی ژنان و یەک لە سێی پیاوەکان کێشەی پشت و مل ئێشەیان هەیە.

ڕێژەیەکی زیاتر تووشی ئەم ئازارانە دەبن و ئەوانەش کە پەیامی زۆر دەنووسن و سەریان زۆر بەسەر مۆبایل یان تابلێتەکاندا شۆڕ دەکەنەوە زیاتر تووشی ئەم گرفتانە دەبنەوە. ئەو سەر شۆڕ کردنەوەیە وا دەکات پشتمل فشاری بکەوێتە سەر و دوواتر ئازاری دەبێت.

جارێ هیچ ئامارێک دەربارەی ئەو ئازارەی تووشی مانداڵان دەبێتەوە لەبەردەستدا نییە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە منداڵان زیاتر و زیاتر مۆبایل و تابلێت بەکار دەهێنن، مەترسی ئەوەی ئەوانیش تووشی ئازار بن زیاترە.

 ئێڤا ئێکێسبو فیزیوتێراپیستە، کاری چارەسەرکردنی سروشتییە لە کاتی ئازاری لەش. ئەو دەڵیت

ـ زۆر کەس پێیان وایە سەرئێشەی منداڵان پەیوەندی بە سترێسەوە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندی بەو فشارەوە هەیە کە دەخرێتە سەر پشتمل و ئەمە کێشەیەکی ئێجگار گەورەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista