گومانی تاوانکاریی و تووندڕەوی لە کۆمەڵە کلتورییەکان هەیە

3:10 min

کۆمۆنی یۆتۆبۆری چاودێریی چۆنییەتیی بەکارهێنانی ئەو کۆمەکە دەکات کە بۆ کۆمەڵە کلتورییەکان خەرج دەکرێن.

سەرۆکایەتیی کۆمۆنی یۆتۆبۆری لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیار لەسەر پێشنیازێک دەدات کە بەو پێیە لەمەودوا ژمارەیەکی کەمتر لە کۆمەڵە کلتورییەکان کۆمەکیان دەدرێتێ هەروەها چاودێریی کۆمەڵەکان و چۆنییەتیی بەکارهێنانی ئەو کۆمەکەی وەری دەگرن تووند دەکرێتەوە.

-  کاری ئەو کۆمەڵانە ڕەوتێکی گوماناوی و ترسناکی گرتووە کە دەبێت ڕێی پێ گیرێت، کۆمەڵەکان دەبێت لەسەر بەها دیموکراسییەکان کار بکەن و هاوکاری بکرێن کە نەکەونە بازنەی کارو  چالاکیی نەخوازراوەوە بۆ نموونە کاری تووندڕەویی و تاوانکاری. یاهیا زەقیراج بەڕێوەبەری نوینەرایەتی گەڕەکی (Västra Hisingen) دەڵێت.

یەحیا زەکیرای بەڕێوەبەری چەند گەڕەکێکە کە کۆمەڵەکانیان پەیڕەوی لە بەها دیموکراتییەکان ناکەن، بەشێوەیەک پۆلیس وهاوڵاتییانیش کۆمۆنیان ئاگادار کردۆتەوە کە کە دەبێت چاودێریی بەکارهێنانی کۆمەکی ئەو کۆمەڵانە بکرێت کە بۆچی بەکار دێن.

دواتر لە بەدواداچوونی کۆمۆندا دەرکەوتووە کە لەو کۆمەڵانەدا دیار نییە کێ کۆمەکی دەوڵەت وەردەگرێت و کارەکانیان ڕێکخراو نییە، ئەمەش بوار بۆ تاوانکاریی و کاری تووندڕەوی دەڕەخسێنێت.

ئەم بارودۆخەی کۆمەڵە کلتورییەکانی یۆتۆبۆری لە راپۆرتێکی ڕێکخراوی دژ بە توندڕەویی پەڕگیر (samordnare mot våldsbeakande extremism) جەختی لێ کراوەتەوە کە لە ماوەی ساڵی پاردا حەوت جار زانیارییان بەدەست گەشتووە کە لەو کۆمەڵانەدا کۆبوونەوەی وا ئەنجام دراون کە پەیوەندیدار بووە بە گرووپە تووندڕەوەکانەوە.

ئولف مێرلاندەر بەڕێوەبەری پۆلیس لە گەڕەکی ئانگێرێد دەڵێت ئاگادرین کە ژمارەیەک تاوانکار لەو کۆمەڵە کلتورییانەدا کات بەسەر دەبەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانە بوونیان لەو کۆمەڵانەدا یاساییە ناتوانین هیچ بکەین لە کاتێکدا دەزانین کە لە پشتی پەردەی ئەو کۆمەڵانەوە چی ڕوو دەدات.

بۆ بەرگرتن لە هەڵە بەکارهێنانی کۆمەکی کۆمەلە کلتورییەکان، شاری یۆرۆبۆری بە هاوکاریی ڕیکخراوی کۆمۆن و ئەنجومەناکنی سوید (SKL) سیستێمێکی دیگیتاڵی دادەمەزرێت بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆمەڵەکان داوای کۆمەک بکەن، بەو شێوەیە کۆمۆنیش چاوی لێ دەبێت پارەکان بۆچی بەکار دێن و ئەدرێس و شوێنی ئەو کۆمەڵانە و چالاکییەکانیان بەرچاو دەبێت، کۆرنێلیا لۆنروت بەرپرسی بەرنامەدانان لە شارەوانیی یۆتۆبۆری دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista