Björn Larsson Rosvall/Fredrik Sandberg/Tomas Oneborg
وێنە: Björn Larsson Rosvall/Fredrik Sandberg/Tomas Oneborg

ئەو کۆمەڵە ئایینییانەی کینە بڵاو دەکەنەوە کۆمەکیان دەبڕێت

2:50 min

ئەو کڵێسا و مزگەوتانەی پەیڕەویی لە بەها دیموکراسییەکان ناکەن دەبێت کۆمەکیان لێ ببڕێت، بەپێی پێشنیازێکی حکوومەت.

نابێت ڕق و کینە بڵاو بکرێتەوە، ئەو کۆمەڵە و بنکە ئایینییانە بەرپرسن لە وتاری ئەو کەسانەی میواندارییان دەکەن، یاخود ئەو وتارانەی لەوێ پێشکەش دەکرێن ئولف بیارێلد لێکۆڵەوەری دەوڵەتی لە پرسی کۆمەڵە ئایینییەکان دەڵێت.

دەوڵەت ساڵانە نزیکەی 90 ملیۆن کرۆن دەداتە بنکە و کۆمەڵە ئایینییەکانی وەک مزگەوت و کڵێساکان. ئەمە لەسەر بنەمای پاراستنی ئازادیی بیروباوەڕ و ئایین، بەڵام دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لەو کۆمەڵە ئایینییانە دوور لە بنەماکانی دیموکراتی لە وتارەکانیاندا یاخود بە شێوازی دیکە ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە.

ئێستا دەوڵەت لەوە دەکۆڵێتەوە کە کام لەو کۆمەڵە و بنکانە کۆمەکیان لە دەوڵەت وەرگرتووە و بۆ مەبەستی دیکە بەکاریان هێناوە. بۆ ئەو مەبەستە حکوومەت لە مانگی ئاگوستی رابوردووەوە  ئولف بیارێلد پرۆفێسۆری بواری سیاسەت لە زانکۆی یۆتۆبۆری ڕا سپاردووە تا لەو پرسە بکۆڵیتەوە.

-  لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بیارێلد چەند هۆکارێکی دیاریی کردووە کە مزگەوت یاخود کڵێسایەک بەهۆیەوە دەبێت کۆمەکیان لێ ببڕێت، بۆ نموونە گەر یەکێک لەو بنکە ئایینییانە پێشێلی لە مافەکانی مرۆڤ و مافی یەکسانییان بکات، یاخود پێشێلکردنی مافی منداڵ هەروەها بەهانە هێنانەوە بۆ کرداری تووندوتیژیی و هەڕەشە. 

لێکۆڵەوەری دەوڵەت هەروەها دەڵێت تا ئێستا چاودێریی هیچ کام لەو بنکە ئایینییانەمان نەکردووە بەڵام ئاگادارمان کردوونەتەوە لەو ڕێسا و یاسایانەی کە لە دەوڵەتێکی دیموکراتییدا دەبێت پەیڕەوییان لێ بکرێت. دواتر چاودێریی دەکرێن ئەگەر لەو ڕێسایانە لایاند داوە یان نا.     

جێی ئاماژەیە بنکە ئایینیەکان دەمێکە ڕەخنە و پرسیاریان لەسەرە و ساڵی پار ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئاشکرای کرد کە نۆ مزگەوت یاخود کۆمەڵەی ئیسلامی کە نزیکەی ملیۆن و نیوێک کرۆن کۆمەکیان لە دەوڵەت وەرگرتووە لەکاتێکدا دەرکەوت ئەو بنکە ئایینییانە پەیوەندییان بە دەوڵەتی تورکییەوە هەبووە، هەروەها هەڕەشەی کوشتن لەو بنکانەدا کراوە کە هەندێک ئەندامیان بەو هۆیەوە نەیان دەوێرا سەردانی ئەو بنکانە بکەن.    

ئەو رووهەڵماڵینە بووە هۆی گفتوگۆیەکی گەرم لە میدیاکان و وەزیری فەرهەنگ ئالیس باه کونکێ بڕیاری دا کە لە لایەن دەوڵەتەوە لێکۆڵینەوەیەک بکرێت سەبارەت بەوەی کە چۆن کۆمەکی دەوڵەت لەو بنکە ئایینییانەدا خراپ بەکار نەهێنرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".