Stefan Hector of the Swedish police speaks about their work during the 2018 election.
ستێفان هێکتۆر، بەرپرسی چالاکییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو وێنە: Jonas Ekströmer/TT

پۆلیس خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادە دەکات

2:10 min

بارودۆخی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بەراورد بەوانەی پێشوو جیاوازە، دەستگەی پۆلیس و سێپۆ، پۆلیسی نهێنی دەڵێن.

ستێفان هێکتۆر بەرپرسی چالاکییەکانی پۆلیس لە هەڵبژاردنەکانی پاییزی داهاتوودا، ئەم بەیانییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئامادەییەکانیانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ڕاگەیاند. ئەویش بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاریی و پاراستنی ئاساییش هەروەها سەقامگیری.

هێکتۆر وتی ڕەنگە لای هەمووان ئاشکرا بێت کە بارودۆخی سوید و هەموو ئەورووپاش ئێستا لە 2018 دا زۆر پەڕگیرانەترە بەراورد بە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014ە.

خەڵکی دەنگیان بەرزترە، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەڵکی لەیەکتر نزیکردۆتەوە و کاریگەرییان لەسەر یەک زیادی کردووە، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەک کاریگەریی لەسەر ڕای گشتیی بە هەردوو باری پۆزەتیڤ و نێگەتیڤدا هەیە. واتا ئەگەر هەیە هێز و گرووپی نەخوازراو کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت.

تێیدا ئاماژە بەوە درا کە پۆلیس بۆ پاراستنی ئاساییش لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پاییزی داهاتوودا چالاکیی تایبەتیی بۆ نموونە لەو ناوچانەدا دەبێت کە بە ناوچەی بەکێشە (utsatta områden) ناسراوە، بۆ نموونە کێشەی کۆمەلایەتیی، ئابووریی و تاوانکاریی تییدا بەربڵاوە.

لەو ناوچانەدا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ڕابوردوودا ڕوویداوە کە ژنان ڕێیان لێ گیراوە بەشداریی دەنگدان بکەن، هەروەها ڕێ لەو کەس و گرووپانەش گیراوە کە ڕا و بۆچوونی جیاوازیان لەگەڵ ڕێگرەکاندا هەبووە.

هەروەها چاودێریی ئەو گرووپانەش دەکرێت کە هێمنی تێک دەدەن بۆ نموونە چەپە تووندڕەوەکان، هەورەها گرووپە ڕاستە تووندڕەوەکانی وەک هێزی سپی یاخود هێزە نازییەکانی وەک (NMR).

جێی باسە هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژە بەگرنگیی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان کرد، بەتایبەت بۆ گرووپە تووندڕەوەکان. لەبەرئەوەی خۆپیشاندانی بێمۆلەت دەبێتە هۆی نانەوەی ئاژاوە و دۆخێکی مەترسیدار دەنێتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".