Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Lövin och höghastighetståg.
ئیسابێلا لۆڤین، جێگری سەرەکوەزیران و وتەبێژی پارتی ژینگە وێنە: TT.
گوێ بگرە‌
(1:48 min)

سۆسیالدیموکراتەکان و ژینگە لەسەر شەمەندەفەری خێرا کۆکن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 april kl 10.22

ئەمڕۆ حوکومەت پارتی چەپ و بەرەی هاوپەیمانیی ڕاست بۆ گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا بانگهێشت دەکات.

- ئیسابێلا لۆڤین جێگری سەرەکوەزیران و وتەبێژی پارتی ژینگە دەڵێت ئێمە و سۆسالدیموکراتەکان لەسەر بودجەیەک بە بڕی 205 ملیارد کرۆن ڕێککەوتووین بۆ دامەزراندنی هێڵێکی شەمەندەفەری خێرا.

پێشنیازی دامەزراندنی ئەو هێڵە ئاسنینە گەر زۆرینەی دەنگی پەرلەمان بباتەوە ئەوا پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2040-2045 تەواو بووبێت و بە خێرایی 320کم لە سەعاتێکدا بڕوات.

 سەبارەت بەوەی لە چۆن بڕیار لەسەر ئەو بڕە بودجەیە دراوە و چۆن دەزانرێت ئەوەندەی پێویستە، لۆڤین دەڵێت چەند هەڵسەنگاندنێکی جیاواز بۆ تێچووی ئەو هێڵە ئاسنینە هەیە و چەند پرۆفێسۆرێکیش لە زانکۆی تەکنیکی شاهانە (KTH) لەو هەڵسەنگاندنەدا بەشدار بوون و پێیان وایە هێڵێکی ئاسنینی لەو شێوەی لە فەڕەنسا هەرزانتر تەواو دەبێت، ئێمەش لەو باوەڕەداین گەر بە پێی پلانی داڕێژراو بڕۆین و دوا نەکەوین دەتوانین تێچووی ئەو پرۆژەیە کەم بکەینەوە.

جێی باسە پارتی سەنتەر و مەسیحییەدیموکراتەکان ئەم پێشنیازەیان بەلاوە باشە ماوەتەوە باقی پارتەکانی دیکەی بەرەی ڕاست کە ئیسابێلا لۆڤێن بەو هیوایەی ئەوانیش دەنگ بەم پێشنیازە بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".