دەمهات چاوەڕوانی چاوپێکەوتنە لەگەڵ دەروونناس
وێنە: نیشتمان ئیراندوست

ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرە تازەکان باری دەروونییان خراپە

7:14 min

لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی خاچی سوردا دەرکەوتووە کە باری دەروونی پەناخوازە تازەکان نالەبارە و لە خراپی بەردەوامە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەنایان بۆ سوید هێناوە لە ڕاستیدا خۆیان باری دەروونیان ناجێگیرە و لە وڵاتانی خۆیان توشی کارەسات و نەهامەتی هاتوون. چاوەڕوانی ئیقامە، بێ خانوویی، بێ کاریی و تەنهاییش باری دەرونییان ئاڵۆزتر دەکات. یەکێک لەوان دەمهاتی ٢٦ ساڵانە.

دەمهات ماوەی ٧ مانگە هاتووەتە سوید، ژنێکی ترانس سێکسوئێلە، یان جنسوەگۆڕ. واتە ئەو لە سەرەتاوە وەک پیاوێک لە دایک بووە، بەڵام دواتر لە جەستەیدا ڕاحەت نەبووە و جنسی خۆی گۆڕیوە بۆ ژنێک.

دەمهات بە هۆی ئەوەی کە لە ڕوانگەی کۆمەڵگاوە جیاواز بوو وەک نەخۆشیک سەیر دەکرا، بەردەوام تووشی سوکایەتی و لێدان بووە. ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر باری دەروونی ئەو. لێرەش لە تەنیایی و بێ وەڵامی دەزگای کۆچدا و لە خانوویەکی بچووکدا حاڵی خراپتر بووە. هەرچەندە ٤ مانگ زیاترە داوای کردووە چاوی بە دەروونناسێک بکەوێت بەڵام هێشتا کاتی پێ نەدراوە.

لێکۆڵەرانی توێژینەوەکەی خاچی سور پێیان وایە هەتا پرۆسەی چارەسەرە دەروونییەکە خێراتر دەست پێ بکات باشترە. یەکێک لە لێکۆڵەرانی توێژینەوەکە فرێدریک سابوونچی دەڵێت ٩ لە دەی ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا بەشدار بوون باری دەروونییان نالەبارە و ئەمەش هۆکاری جۆراوجۆری هەیە. بۆ نموونە لە وڵاتانی خۆیان تووشی تووندوتیژیی، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی هاتوون. یان کەسی نزیکیان لە بەرچاویان ئازار دراوە. ئەمانە هەموو هۆکارن کە دەبنە کێشە لە ژیانی ڕۆژانەی ئەم کەسانەدا. سابونچی لە بەردوەوامی قسەکانیدا دەیشڵێت زۆربەیان پێیان وایە خۆیان لە ناو بنەماڵەکەی خۆیاندا دەبێت کێشەکەیان چارەسەر بکەن و پەیوەندی بە چاوەدێریی تەندرووستییەوە ناکەن. بەڵام گرنگە کە بزانن دەکرێ داوای یارمەتیی و چارەسەر بکەن، ئەگینا لە گەڵ کێشە و ئازارەکانیان زۆر تەنیا دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".