تاوانەکان لەسەر فیکرۆ مارو لابران

0:57 min

فیکرۆ مارۆ پزیشکی پسپۆری دڵ کە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە ئەتیوپیا زیندانی کرابوو بێتاوان ناسێنرا.

هانس باگنەر پارێزەرەکەی فیکرۆ بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە حەوتووی داهاتوو فیکرو ئەتوانێ بگەڕێتەوە سوید:

بڕیارەکە لە لایەن دادگاوە دراوە و دەبێ بە ئەم بڕیارەش بگاتە زیندان بۆ ئەوەی بەو زوانە فیکرو ئازاد بکەن، دڵنیا نیم بە دروستی چ رۆژێک بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو دا ئازاد دەکرێ.

ئەم پزیشکە لە ساڵی ٢٠١٣لە ئەتیوپیا بەند کراوە سەرەتا بە تۆمەتی ئاگادار بوون لە تاوانی گەندەڵیی و پاشان بە تاوانی تیرۆریستی لە زیندان کرابوو

ئێمی مارو کچی فیکرو بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە بێتاوانی باوکی لەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی سەلمێنراوە:

جارێ ناتوانم زۆر دڵم خۆش بکەم تا ئەوکاتەی لە دەرەوەی زیندان لە تەنیست خۆم دەیبینم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista