لە وەرزش دا سزای تاوانی دەستدرێژی سێکیسی کەمترە

1:40 min

ڕاهێنەرانی وەرزشی کە بە  ئەنجامدانی دەسرێژی سێکسی تاوانبار دەکرێن ماوەیەکی کەمتر لە وەرزش دووردەخرێنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیەی لە کاتی بەکارهێنانی مادە وزەگەیەنەرەکان یان ساختەکاری لە گۆڕینی ئەنجامی یارییە وەرزشیەکان دا بۆیان دیاری دەکرێت.

رەخنە و دەنگە ناڕازییەکان هەر لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەرز کرانەوە، بەڵام ئێستا سەندیکای سەرانسەری وەرزشی دەیەوێت بەو یاساییەدا بچێتەوە و گۆڕانکاری تێدا بکات. ئەوە بە گوێرەی دۆکۆمێنتەریەکی ڕادیۆی سوید کە ئەمڕۆ بڵاو دەکرێتەوە. کریستەر مالمستێن سەرۆکی کۆمیتەی وەرزشی کە دەکرێ بە بەرزترین دادگا لە بواری وەرزشیدا ئەژمار بکرێ:

"پێشتر باسم کردووە کە دەسکاری کردنی ئەنجامی یارییە وەرزشیەکان گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر پێگەو باوەڕکردن بە وەرزش و تەنانەت لە بەکارهێنانی مادەکانی چالاک بوونیش جدیترە، بەڵام ئێستا ئامادەم ئەوەش زیاد بکەم کە ئەو جۆرە لە رووداو دەسرێژیانە یەکجار زۆر هەڕەشەیەکی جدیین لە سەر پێگەی وەرزش.

 هەر لە نەوەدەکانەوە ڕەخنە لە سیستمی سزادان لە وەرزش دا گیراوە کاتێک راهێنەرێکی ئەسپسواری کە دەسرێژی کردبووە سەر چەند فێرخوازێک توانیبووی دوای دوو ساڵ ونیو لە زیندان بێتە دەر و دووبارە دەست بکاتەوە بە پیشەی ڕاهێنەری و تا ساڵی ٢٠١٧ توانیبووی بەردەوام بێ و ڕۆڵی ڕاهێنەری بۆ  منداڵ و تازەلاوان بگێڕێ. 

بەکارهێنانی مادەی چالاک بوون و بەهێزبوون یان ساختەکاری لە گۆڕینی دەرەنجامی یارییەکان دا سزای دوورخستنەوەوی لێدەکەوێتەوە کە دەتوانێ لە دوو ساڵ تا ١٠ ساڵ درێژە بکێشێ بەڵام لە کاتی ئەنجام دانی دەسریژی سێکسی دا بە لایەنی زۆر ئەو ماوەی دوورخرانەوەیە دوساڵ درێژە دەکێشێ.

سەرۆکی سەندیکای سەرانسەریی وەرزشی بیۆرن ئێریکسۆن کە سەندیکاکەیان توانی گۆڕینی سیستمی سزادانیان لە بواری وەرزش داهەیە ئێستا دەیهەوێ سزای دوورخرانەوە لە کاتی ئەنجامدانی دەسرێژی سێکسی دا درێژتر بکاتەوە:

پێم وایە دەبێ ئەو ماوەیە درێژتر بێ و بەجۆرێک دەسکاری بکردرێ کە نزیک بێتەوە لەو سزای دوورخرانەوە لە کاتی دەسکاریکردنی ئەنجامی یارییەکان یان بەکارهێنانی مادە چالاککەرەوەکان، مەبەست ئەوە نەبووە کە لەو پرسە دا نەرمی پێسان بدەین

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista