Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Wiktor Nummelin/TT
یەکێیی ئەروپا لە ڕێکەوتننامەی هەستەیی دا دەمێنێتەوە
1:39 min

ئەروپا هەوڵ دەدا پشتگیری ئەو کۆمپانیایانە بکا کە دەیانهەوێ پەیوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئێران درێژە پێ بدەن و سویدیش پشتیوانی لەم هەوڵە دەکات.

یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی لوتکەی یەکیێتی ئەوروپا لە سۆفیا پەیوەندی یەکێتییەکە بوو لەگەڵ  ئامریکا و ئێران، سەرانی یەکیەتیی ئەوروپا کۆکن لەسەر ئەوەی پشتگیری ڕێکەوتننامە هەستەییەکەی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا بکەن و هەوڵ بدەن کۆمپانیاکانی ئەوروپا  درێژە بە پەیوەندیە بازرگانیەکانیان بدەن.

ستێفان لۆڤێن لە لێدوانێک دا بۆ ڕادیۆی سوید ڕایگەیاند:

 ئەو ڕێکەوتناممەیە پەیوەندی بە ئاسایشی ئوروپا و جیهانیەوە هەیەوە دەبێ هەوڵ بدەین کە بمێنێتەوە و دەبێ ئەوەش ببینین ئیمزا کردنی ئەو ڕێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندی ئابووری ئێرانیش دا بوو چونکە دوای ئیمزا کردنی ڕێکەوتنامەکە سزاکان لەسەر ئێران لاچوون.

کاتێک وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە  چاوی بە وەزیرەکانی دەرەوی فەڕانسا و ئاڵمیا و بەریتانیای لەگەڵ سەرۆکی یەکێی ئەوروپا کەوت دەیویست کە یەکێتی ئەوروپا گەرەنتیەک بدا بە ئێران کە پەیوەندی بازرگانی کۆمپانیا ئەروپاییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێ، بەڵام هیج گەرەنتیەکی لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا دەست نەکەوت بەر لەوەی برۆکسل بەجێ بهێڵێت.

بەڵام لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێیی ئەوروپا ئەو وڵاتانە بەشێوەیەک ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە پشتگیری ئەو کۆمپانیایانە بکەن کە بە هۆی بڕیاری هاتنەدەر و سزاکانی ئامریکا زەرەرمەند دەبن ئەگەر کۆمپانیاکە بیهەوی لە پەیوەندیە بازرگانیەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بەردەوام بێ. ئەوە بە گوێرەی سەرچاوەیەکی یەکیەتیەکە لە لێدوانێک دا بۆ ڕادیۆی سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".