ئەنجامی ڕاپرسیی لاگری لە پارتە سیاسییەکان، نیسانی ٢٠١٨
ئەنجامی ڕاپرسیی لاگری لە پارتە سیاسییەکان، نیسانی ٢٠١٨

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا مەسیحییە دیموکراتەکان کەمترین لایەنگریان هەیە

2:28 min

ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوایە پارتی مەسیحیە دێموکراتەکان نەیاندەتوانی بێنە پەرلەمانەوە. هاوکات سۆسیالدیموکراتەکان بۆ یەکەم جار لە مێژووی پێوانی لایەنگیری بیرۆی ناوەندی ئامار دا نزمترین ژمارەی لایەنگیریان تۆمار کرد، لە بەرامبەردا سویدیە دێموکراتەکانیش بە خێرایی بەرەوپێش دەڕۆن.

ئەمڕۆ بیرۆی ناوەندی ئامار دوایین ئاماری خۆی بەر لە هەڵبژاردنی مانگی نۆی ئەمساڵ لەبارەی ڕادەی لایەنگیری پارتەکان بڵاو کردەوە و ئەگەر ئەمڕۆ دەنگدان بایە ئەو پارتانەی کە ئەمڕۆ لە حکومەت دان واتە سوسیال دێموکراتەکان و پارتی ژینگە بە یەکەوە %٣٢،٦ی دەنگەکانیان دەهێنا، بەرەی هاوپەیمانیش کە لە مۆدێراتەکان و پارتی ناوەند و لیبرالەکان و مەسیحیە دێموکرتەکان پێک دێ بەیەکەوە دەیانتوانی %٣٨،٦ دەنگەکان بەدەست بهێنن،پارتی دێموکراتەکانی سوید %١٨،٥ و پارتی چەپەکانیش %٧،٤ و پارتەکانی دیکەش %٢،٩ ی دەنگەکانیان بەدەست دێنا.

سەرۆکی پارتی دێموکراتەکانی سوید ییمی ئێکەرسۆن  خۆشحالی و ڕازیبوونی خۆی لە ڕێژەی لایەنگیری پارتەکەی دەربڕی:

" زۆر لەو ژمارانە ڕازیم و زیاتر لەوەیە کە چاوەڕوانیم دەکرد، چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەو ئامارانەدا ڕێژەی لایەنگیریمان کەمتر دەردەکەوێ."

لە لایەکی دیکەوە سکرتێری پارتی سۆسیال دێموکراتەکان لێنا رۆدسترۆم باستراد دەڵێ ئێمە لەو ژمارانە ڕازی نین بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕاپڕسیەکانی ئەم دواییە شتێکی چاوەڕوان کراو بوو.

پێتەر کولگرین بەرپرسی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مەسیحیە دێموکراتەکان کە پارتەکەی کەمترین ڕێژەی لایەنگیری لەم ڕاپرسیەدا تۆمار کردووە بێزاربوونی خۆی ناشارێتەوە هەرچەند پێی وایە ئەو ڕاپرسیانە ژمارەی کۆتاییش نین. فرێدریک فورتنباخ وتەبێێژی سیاسەتی نێوخۆ لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید لە بارەی گرینگی ئەو ڕاپرسیە دەڵێت کە ئەو ڕاپرسیە زیاتر باس لە دۆخی حیزبەکان لە ئێستادا دەکا و ئەوەش بەو مانایە نیە کە پارتیەکان لە هەڵبژاردنیش دا هەمان ژمارە بەدەست دینن.

ئەگەر ئەمڕۆ دەنگدان بوایە دەنگی پارتەکان بەم شێوە دەبوو
⬅️ پارتی ناوەڕاست 8,7
⬅️ پارتی لیبراڵەکان 4,4
⬅️ پارتی مۆدێراتەکان 22,6
⬅️ پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان 2,9
⬅️ پارتی سۆسیالدیموکراتەکان 28,3
⬅️ پارتی چەپ 7,4
⬅️ پارتی ژینگە 4,3
⬅️ پارتی دیموکراتەکانی سوید 18,5
⬅️ پارتەکانی دیکە 2,9

Partisympatiundersökningen (PSU) maj 2018



ئاڵوگۆڕەکان ٢٠١٨ـ٢٠١٠

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".