.
وێنە: Gustav Sjöholm

گەرمای ئەمساڵ زەرەری لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان داوە

1:40 min

کڕینی سەفەر و گەشتە کوتووپڕەکان کە پێیان ئەوترێت (Sista minuten) بە هۆی هەوای گەرمی هاوینی ئەمساڵ بۆ دەرەوەی سوید کەم بوونەتەوە.

کۆمپانیای ئاپۆلۆ (Apollo) بۆ نموونە ئەمساڵ فرۆشی سەفەری کوتوپڕیان واتە (Sista minuten) بە لەسەدا ٢٥ دابەزیوە. ئەم سەفەرە کوتوپڕانە عادەتەن هەرزانتر دەکەون بۆ گەشتوانان بەڵام دەبێ لە ماوەیەکی کورتدا خۆیان بۆ سەفەرەکە ئامادە بکەن.

هەروەها لە کۆمپانیای گەشتیاریی تووی (TUI) باس لە زەرەرکانی گەرمای ئەمساڵ دەکەن و سەرۆکی فرۆشتنی کۆمپانیاکە پاتریک تۆرن دەڵیت هەندێک جێگا نرخی سەفەرکانیان نیوەقیمەت کردووە.

بەڵام گەشتەکان هەتا ناوەڕاستی هاوین، واتە نزیک ٢٢ ی مانگی شەش بەم شێوەیە هەرزان دەمێننەوە. دوای ئەوە دەبنەوە نرخی ئاسایی خۆیان.

زانیاری نوێی دەستگەی گەشەپێدان (Tillväxtverket) نیشان دەدات بە پێچەوانە، گەشت و سەفەرەکان بەرەو سوید زیاتر لە ساڵی پێشوون. بەراورد بە مانگەکانی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سوید بە سەفەر هاتوون و لێرە ماونەتەوە بە لەسەدا ١٠ زیاتر بووە.

جێی باسە ئەگەرچی خەڵک ئەمساڵ بڕیاری سەفەری کوتوپڕیان کەمتر داوە، بەراورد بە ساڵانی تر، بەڵام گەشت و سەفەرەکان بۆ دەرەوەی سوید بە گشتیی زیاد دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".