.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پارتی سەنتەر کەمترین ڕێژەی بەربژێری بیانی بۆ پەرلەمان هەیە

1:49 min

پارتی سەنتەر لەگەڵ ئەوەدا ویستیوویەتی کەسانی بەڕەچەڵەک بیانی بێنێتە ناو سیاسەت و پارتەکەیەوە بەڵام تا ئێستا لە خوارەوەی لیستی ئەو پارتیانەدایە کە کەمترین کاندیدی بەڕەچەڵەک بیانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەربژێر کردووە.

ناوەندی سەرانسەری ئامار بە ڕاسپاردەی بەشی هەواڵەکانی سوید ئامارێکی سەبارەت بە پاشخانی هەر شەش هەزار بەربژێرەکەی پەرلەمان ئامادە کردووە.

لە نێو بەربژێرەکانی هەشت پارتیەکەی پەرلەمان دا %١٥  بەڕەچەڵەک بیانین، مەبەست ئەو کەسانەیە لە دەرەوەی سوید لە دایک بوون یان دایک و باوکیان خەڵکی دەرەوەی سویدن. ئەوەش ڕێژەیەکی زیاترە لە ژمارەی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی ڕابردوو بۆ پەرلەمان کە تەنیا %١٣ یان بە ڕەچەڵەک بیانی بوون.

زۆرترین ژمارەی بەربژێری بیانی لە پارتی سۆسیال دێموکرات دایە بە ڕێژەی % ٢٠، پاشان پارتی ژینگە بە ڕیژەی %١٨ و پارتی چەپ بە ڕێژەی %١٧ بیانیان لە لیستەکانی خۆیان دا جێ کردۆتەوە.

پارتی سەنتەر کەمترین بەربژێری بیانی لە نێو ئەو کەسانەدا هەیە کە بۆ پەرلەمان دەستنیشانی کردوون و ڕێژەی ئەو بەربژێرانە تەنیا %١٠ پێک دینێ، ئەوە لە کاتێک دایە کە لە %١١ ی بەربژێرەکانی پارتی سویدیە دێموکڕاتەکان و مەسیحیە دێموکراتەکان بیانین. کەمترین ژمارەی ژنی بیانیش لە لیستی بەربژێرەکان دا هەر هی پارتی سەنتەرە.

میکایل ئارسەرسۆن سکرتێری پارتی سەنتەر لەو بارەیەوە دەڵێ گرینگ ئەوەیە کە ئەو کەسانە کە بەرەچەڵەک بیانین لە سەرەوەی لیستی بەربژێرەکان دان و ئەگەری ئەوەی کە ببنە ئەندام پەرلەمان لە هەڵبژاردنی نۆی سێپتەمبەری ئەمساڵ دا یەکجار زۆرە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".