.
وێنە: Johan Nilsson/TT

هیچ گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ستۆکهۆڵم و هەولێر دەست پێناکاتەوە

1:47 min

دەزگای گواستنەوەی سوید بە بەشی کوردی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە گەشتە ئاسمانیە ڕاستەوخۆکانی نێوان سوید و هەولێر یان عێراق بەگشتی جارێ دەست پێناکەنەوە و لە سەر بڕیاری پێشوویانن.

ژان-ماری سکوگلوند لێکۆڵەرەوە لە دەزگا گواستنەوەی سوید (Transportstyrelsen) بە بەشی کوردیی ڕاگەیاند دەڵێ ئەوان.

      بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لە ڕوانگەی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە عێراق و درووستبوونی مەترسی لەسەر گەشتیاران، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان لە سویدەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

 

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەو دەنگۆانەی کە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سوید لە ئارادا بوون دوورن لە ڕاستییەوە.

 ژان-ماری سکوگلوند لێکۆڵەرەوە لە دەزگا گواستنەوەی سوید ئەوەشی وت کە تا ئێستا بڕیاریان لە سەر داخوازینامەی ئەو کۆمپانیا ئۆکرانیەش نەداوە کە ویستویەتیی لە عێراقەوە بێتە کیێڤ، پاش ترانزێت لە کیڤ بۆ ستۆکهۆڵ بفڕێت. واتە هێشتا بڕیاریان لەسەر پێدانی مۆڵەتی فڕین و نیشتنەوە لە کیڤەوە بۆ ستۆکهۆڵم نەداوە.

 

جێی باسە لە ڕێککەوتی ١-٢-٢٠١٧دا دەزگای گواستنەوەی سوید بڕیاریدا کە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سوید بۆ عێراق و کوردستان، هەروەها بەپێچەوانەوە، بۆ ماوەیەکی نادیار ڕابگرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".