Ulf Kristersson (M), Stefan Löfven (S),  Annie Lööf (C), Jan Björklund (L) Andreas Carlson (KD), Jonas Sjöstedt (V), Jimmie Åkesson (SD),och Isabella Lövin (MP)möts i debatt i riksdagen
Ulf Kristersson (M), Stefan Löfven (S), Annie Lööf (C), Jan Björklund (L) Andreas Carlson (KD), Jonas Sjöstedt (V), Jimmie Åkesson (SD),och Isabella Lövin (MP)möts i debatt i riksdagen وێنە: TT

دوایین دێبەیتی پارتیەکانی پەرلەمان بەڕێوەچوو

4:09 min

ئەمڕۆ دوایین دێبەیتی هەشت پارتە سیاسیەکەی پەرلەمان بەر لە هەڵبژاردنی مانگی نۆی سێپتامبەری ئەمساڵ بەڕێوە چوو.

هەروەک چاوەڕوان دەکرا هەر هەشت پارتیەکە هەوڵی خۆیان دا بۆ ئەوەی بەڵێنەکانیان لە دوایین دەرفەتی پەرلەمان دا تاوتوێ بکەن، پاش ئاشکرابوونی ڕاپرسیەکانی دەزگای ئاماری سەراسەری سوید(SCB) لە هەفتەی ڕابردوودا، فشارێکی زۆر لە لایەن ڕای گشتیەوە لەسەر ئەو پارتیانەیە کە ژمارەی لایەنگرانیان بە پێی ئەو ڕاپرسیە کەم ببۆوە، بۆ نموونە سۆسیال دیموکراتەکان.

لەو دێبەیتەدا پرسەکانی پەناهەندەیی، کۆمەڵگەی خۆشبژێوی، بوارەکانی خویندن و تەندروستی و کار و باج و ژینگە تاوتوێ کران، فرێدریک فۆرنتباخ لێکدەرەوەی سیاسەتی نێوخۆی سوید لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆ باس لەوە دەکات کە ئێستا بە ئاشکرا دیارە کە کەمپەینی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە و ئێستا پارتیەکان ستراتیژیەکانی خۆیان دەستنیشان کردووە و ئەو پرسە هەستیارانە دەبنە پێش کە پێیان وایە هەڵبژاردنەکانی پێ دەبەنەوە.

بەشێکی جێگەی سەرنجی ئەو دیبەیتە گفتوگۆی نێوان سەرۆک وەزیران ستێفان لۆفڤێن و ییمی ئێکەرسۆنی سەرۆکی پارتی سویدیە دێموکراتەکان کە بوو، ئیکەرسۆن رەخنەی لە سەرۆکی حکومەت گرت کە ئەو پارەیەی دەبوایە ماوەی نۆبەگرتنی نەخۆشخانەکانی پێ کورت بکرێتەوە دراوە بە پەناهەندەکان و ئەو پارەیەی دەبوو بدرێ بە هەژارە پیرەکان دراوە بە پەناهەندەکان، ئەو پرسیسی بۆچی ٩٠٠٠ ئەفغانی"پیاو کە هیچ پێویستیان بە پارێزگاری لێکردن نیە" بۆیان هەیە لە سوید بمێننەوە.

ستێفان لۆڤێنیش لە وڵام دا وتی:وشەی مرۆڤایەتیی گوگلە بکە.

سەرۆکی مۆدێراتەکان ئۆلۆف کریستەرشۆن لە قسەکانی خۆیدا سەڕەرای باسی ئەوەی کرد کە سوید دەبێ ئاراستەیەکی دیکە بگرێتە بەر و ئاراستەیەکی دیکەش پێویستی بە حکومەتیکی نوی هەیە ئاماژەی بەوەش کرد کە خەڵک لە شوێنە پەراوێزخراوەکان لە ئاست تاوانکاری د ا وەزاڵە هاتوون، بەڵام سەرۆکی مۆدێراتەکانیش لە لایەن ییمی ئیکەرسۆنەوە ڕەخنەی لێگیرا کە چۆن دەتوانێ بەڵینەکانی خۆی لە بارەی پەناهەندەییەوە بباتە سەر کاتێک لە هاوپەیمانیەک دایە کە پارتی سەنتەری تێدایە.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی لیبرالەکان یان بیۆرکلوند بەسی زۆری قسەکانی بۆ ئەوە تەرخان کرد کە بەها لیبرالیەکان بەرز بنرخینێ و هۆشداری دا لە بارەی ناسیۆنالیزمەوە. لە کاتێک دا وتەبێژی پارتی ژینگە لەبارەی مەترسیەکانی سەر ژینگە هۆشداری دا و ئاماژەی بە ویشکی و بێبارانی مانگی پێنج لە سوید کرد.

سەرۆکی پارتی چەپەکان بەشێکی زۆری قسەکانی بۆ باس کردن لە هەژاری و بێدەرەتانی کەسانی کەمدەرامەت تەرخان کرد و دووبارە دژایەتیی خۆی لەگەڵ بەکارهێنانی خوێندنگە و نەخۆشخانەکان بە مەبەستی قازانج کردنی ماددی دووبارە کردەوە.

ئاننا لۆڤی سەرۆکی پارتی سەنتەر هاوکات لەگەڵ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕەخنانەی کە بەرەی هاوپەیمانی لە حکومەتی هەبوو داوای کرد ئاوڕێکی جدی لە دارستانەکان و خاوەن دارستانەکانی سویدیش بدرێتەوە. لە کاتیک دا نوینەری پارتی مەسیحیە دێموکراتەکان  ئاندریاس کارلسۆن لە قسەکانی دا ڕەخنەی لە سیاسەتی تەندروستی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بە کەمی کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان دا کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista