مۆنتاژی وێنە: بەشی کوردی ڕادیۆی سوید
مۆنتاژی وێنە: بەشی کوردی ڕادیۆی سوید وێنە: Fredrik Sandberg/TT

بیانیان زیاتر چوونە بازاڕی کارەوە

1:47 min

هەشت لە دەی دەرفەتی کار لە ساڵی ڕابردوو دا دراوە بە تازە هاتووەکان، ئەوە بە پێی ئامارێکی (Arbetsförmedlingen)دۆزگەی کار.

هۆکان گوستافسۆن لە دۆزگەی کار:

"هۆکارەکە گەشەکردنی بازاڕی کارە، زۆربەی کارەکان لە بواری پیشەسازی دا دراوە بەو کەسانەی کە لە دەرەوەی سوید لە دایک بوون، هەروەها دەبینین کە %٩٠ دەرفەتی کار لە بواری کەرتی گشتی دا چووە بۆ بیانیان."

ئەمڕۆ دۆزگەی کار پێشینیە گەورەکەی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنێ و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆرتر لە بیانیان کاریان دەست پێ بکەوێت.

ئەوەش بەو مانایە دێت کە کەسانی بیانی پێگەیەکی گرینگتریان دەبێ لە ئابووری سوید دا، ساڵی پار  ٩٤٠٠٠ دەرفەتی کاری نوێ هەبووە و ٧٥٠٠٠ لەو کارانە دراون بە خەڵکی بیانی. لەو ئامارەش دا دەرکەوتووە کە هەندێک لە کەرتەکانی کاروکاسبی بە تەواوی پشتیان بەو هێزی کارەوە بەستووە کە لە دەرەوەی سویدەوە هاتوون، بۆ نموونە  لە بواری پیشەسازی و بازرگانی، هوتێل و خواردنگەکان دا و تەنانەت لە بواری تەندروستی و خوێندنگەکانیشدا بە تەواوی پشتیان بە هێزی کاری ئەو کەسانە بەستووە کە لە دەرەوەی سوید لە دایک بوون.

هۆکان گوستافسۆن:

"بە بێ ئەو هێزی کارەی کە هەیە، ئابووری سوید زۆر لە ئێستا جیاوازتر دەبوو و کۆمپانیاکان نەیاندەتوانی بەو شێوەیە پێش بکەون."

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".