.
وێنە: Bram Janssen

سوید لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

1:53 min

وەزارەتی دەرەوەی سوید بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئامانجی حکومەتی سوید بەردەوام بوونە لە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی پێشمەرگە.

جێی باسە کە لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا هەریەکە لە وڵاتانی دانمارک و کەنەدا بڕیاری ڕاگرتنی هاوکاری و گەڕاندنەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاندووە. بەڵام وڵاتی سوید هێشتا ئەو بڕیارەی نەداوە.

ڕاسموس ئێلیانسکوگ، وتەبێژ لە وەزارەتی دەرەوەی سوید سەبارەت بە داهاتووی ڕاهێنەرە سەربازییەکانی سوید لە هەرێمی کوردستان وتی.

       هاوکارییەکانمان بۆ عێراق بەگشتی، ساڵی ٢٠١٧ بڕیاری لەسەردراوە کە ئێمە هەموو ساڵی ٢٠١٨ لە ڕ‌هێنان و هاوکاری بەردەوام دەبین. بڕیاری مانەوەی هێزەکانمان لەلایەن پەرلەمانەوە ساڵ لە پاش ساڵ دەدرێت. بەڵام لە ئێستادا هەتاوەکو سەرەتای ٢٠١٩ بەردەوام دەبین لە هاوکاریییەکانمان.

سەبارەت بەو پرسەی ئایا هێزەکانی سوید لەهەموو عێراقدا بڵاوەیان پێکراوە، ئێلیانسکوگ وتی نەخێر لە ئێستادا تەنها لە هەرێمی کوردستان یان باکووری عێراقین. وە باسی لەوەشکرد کە ئێستا ٦٥ کەس لەوێن و ئەگەر پێوێست بکات  ئەوا دەتوانین ڕێژەی سەربازەکانمان بۆ  ١٢٠ زیاد بکەین.

لە ساڵی ٢٠١٥ وە حکومەتی سوید بڕیاری مەشق پێکردنی پێشمەرگەی داوە و هەتا ئێستا ئەو کارە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".