.
وێنە: SAEED KHAN

جامی جیهانی ٢٠١٨ دەست پێدەکات

1:49 min

ئەمڕۆ لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی روسیە جامی جیهانی یارییەکانی تۆپی پی بۆ ساڵی ٢٠١٨ بە بەشداری ٣٢هەڵبژاردە دەست پێ دەکات

لە یاریی کرانەوەی ئەم خولەی جامی جیهانی دا وڵاتی خانەخوێ واتە روسیە رووبەرووی وڵاتی عەربستانی سعودیە دەبێتەوە. یاریی کۆتایی ١٥ی مانگی حەوت ئەنجام دەدرێ. سوید لە خولی یەکەم لەگەڵ کۆریای باشوور و مەکسیک و ئەڵمانیا یاری دەکات و دووشەممە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ کۆریای باشوور ئەنجام دەدات. و هەرچەند وڵاتی روسیە بە هۆی پێشێلکردنی مافی مڕۆڤەوە ڕووبەڕوی رەخنە بۆتەوە. ئاهەنگی کردنەوە بە بەشداری چەند هونەرمەندیکی جیهانی دەست پێ دەکات و چاوەڕێ دەکڕیت نوێنەری بەشیکی زۆر لە والاتان بەشداری بکەن.
ئاندریاس ماتز لە بەشی وەرزشی ڕادیۆی سوید لە مۆسکۆیە:

"شارەکە بە پلاکارت و ئالای جۆراوجۆر ڕازاوەتەوە کە بەخێرهاتنی خەڵک دەکەن و هاوڵاتیانی ڕوسیەش هێندیک لە تیمی وڵاتەکەیان نیگەرانن کە ئاستێکی باشی پێشان نەداوە تا ئێستا."

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".