Bränd mark
وێنە: Leo Rehnfeldt/Sveriges Radio

ئاگاداری گرینگ و خێرا، ئەم لاپەڕەیە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە

0:51 min

بۆ دانیشتوان لە بارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و زەویوزارەکان.

زانیاری گرنگ سەبارەت بە قەدەغە کردنی ئاگر!

بەهەموو شێوەیەک ئاگرکردنەوە قەدەغە کرا.

واتە بە هەمووشێوەیەک براژاندن و ئاگرکردنەوە قەدەغەیە، تەنانەت لە حەوشەکەی خۆشتدا قەدەغەیە ئەم ئاگرە بکەیتەوە. ئەمەش بەهۆی گەرمی کەش و هەوا و وشکی زەوییەوە کە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە زیاد دەکەن. واتە کردنەوەی ئاگر یان برژادن، هەروەها ئەو خەڵوزانەی بۆ یەکجارە بەکار دێن و بەکارهێنانی غازی پکنیک قەدەغەیە. بە هەمان شێوە لە کەمپینەکانیشدا قەدەغەیە ئەم کارانە بکەیت. جێی باسە لە حەوشەی خۆت دەتوانیت تەنها بە مقاڵی کارەبایی شت ببرژێنیت، بەمەرجێک حەوشەکەت بە شێوەیەک بێت مەترسی تەشەنەکردنی ئاگری لێ نەرکێتەوە. ئەگەر سەرپێچی بکەیت و ببیتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر ئەوا رووبەڕووی یاساو لێپرسینەوە دەبیتەوە.
!دەتونیت لێرە زانیاری وەرگریت کە ئایا ئەو پارێزگای تۆی لێ دەژی ئاگر کردنەوە قەدەغەیە یان نا؟

 

بەشێک لەو هێڵی بەربەستانەی لە باکووری ڕۆژئاوای یوسداڵ (Ljusdal)و لە بەشێک لە کۆمۆنی هەریەداڵێنس(Härjedalens) دانرابوون، کاتژمێر دەی سەرلەبەیانی  ڕێککەوتی ٣٩ مانگی حەوت هەڵگیران، ئەوە بەو مانایە دێت ئەو کەسانەی لە کۆربۆلێ(i Kårböle) لاسسێکروگ(Lassekrog) فیننەبیی(Finneby) گامێلڤالێن و(Gammelvallen) دێگەرکۆلسڤاللێن(Degerkölsvallen) و لە دەرەوەی ئەو ناوچانەن کە بەربەستیان بۆ دانراوە، ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، رێگەی ژمارە ٨٤ لە ڤێنخۆ(Vänsjö)وە بە مەبەستی ڕاگواستن بۆ کۆربۆلێ بەکاردێت، بەربەستی ڕێگەی ژمارە ٨٤ لە نێوان کۆربۆلێ و ئۆسترا لافۆرسێن و بەشێکی زەویوزارەکانی ئەو ناوچەیە هێشتا هەڵنەگیراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەی کۆمۆنی یوسداڵ بکە و گوێ لە کەناڵی چواری ڕادیۆی سوید لە یەڤلەبۆری بگرە.

 

 

کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە زمانی سویدی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".