.
وێنە: Nesvold, Jon Olav

فرۆکەوانە سویدییەکانی راینایر مانیان گرت

1:59 min

ئەو فرۆکەوانە سویدیانەی بۆ کۆمپانیایی فرۆکەوانی ڕاینایر (Ryanair) کار دەکەن، ئەمرۆ دەستیان دایە مانگرتن. بەم هۆیەوە بەشی زۆری گەشتەکانی فرۆکەخانەی سکاڤستا(Skavsta) لە نیشۆپینگ لە ناوچەی سۆرملاند وەستاون.

داوای فرۆکەوانە مانگرتووەکان ئەوەیە کۆمپانیاکە دانیشتن و دیالۆگ لەگەڵ سەندیکاکەیان بکات. سەندیکاکە داوای مافی خانەنشینبوون، قەرەبووکردنەوەی کاتی نەخۆشی و هاوکات جێبەجیکردنی یاسا و ڕێسا سویدییەکان سەبارەت بە ماوەی کاری رۆژانە بۆ فرۆکەوانە سویدییەکان دەکات.

بەڵام کاربەدەستانی کۆمپانیاکە ئامادە نین سەبارەت بەم پرسانە لەگەڵ نوینەرانی سەندیکاکە گفتوگۆ بکەن. ئەوان پێشتر ڕایانگەیاندبوو یاسا و ریساکانی کۆمپانییەکە بۆ فرۆکەوانان لە گۆر یاساکانی ئیرلاندایە کە ناوەندی کۆمپانییاکەی لێیە و پێویستە هەموو فرۆکەوانان پەیڕەوی لێ بکەن. 

مارتین لیندگرێن کە وتەبیژی سەندیکای فرۆکەوانانی سویدە بۆ بەرنامەی ئەم بەیانییەی کەناڵ یەکی ڕادیۆ سوید گوتی لەسەر ئەو بڕوایەیە کۆمپانیاکە هێشتاش بەتەواوەتی لەوە تینەگەیشتووە کە هاوکاری و پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکان و سەندیکاکان لە بازاری کاردا چۆنە و لەسەر چ بنەمایەکە. ئەو ئاماژە بەوەدەکات کە ئاستەمە بۆ فرۆکەوانان بتوانن بە تەنیا و تاکەکەسیانە داوای مافی خۆیان بکەن.

زۆربەی فرۆکەوانەکان کە لەو کۆمپانیایە کار دەکەن ئەزموونی کاریان کەمە و بە تەواوەتی نازانن ماف و ئەرکە یاساییەکانیان کامانەن. هەر بۆیە ئەوان داوای هاوکاریان لە ئێمە کردووە و بێگومان کاری ئیمەش بەدەنگەوەچوونی ئەندامانی سەندیکاکەمانە. 

فرۆکەوانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیان ئەمرۆ مانیان گرتووە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ٢٢ گەشتی کۆمپانیاکە لە فرۆکەخانەی سکاڤستا هەڵبوەشێنرێنەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".