.
وێنە: Johan Nilsson/TT

بایەکی بەهێز و هەورەبرووسە سوید دەگرێتەوە

0:56 min

کاتی ئەوە هاتوو ماڵئاوایی لە گەرماکەی هاوین بکەین و خۆمان بۆ کەش و هەوایەکی دیکە ئامادەکەین. چوون ئەمڕۆ شەپۆلی بایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی سوید ئەگرێتەوە.

بەپێی دەزگای کەشناسی سوید (SMHI) شەپۆلی بایەکی بەهێز کە  ٢٥ بۆ ٢٧ مەتر لە چرکەیەکدا دەىڕێ و بە ئاراستەی ڕۆژئاوایە، ئەمڕۆ لە ناوچەی دالسلاند هەڵ دەکات. بەو هۆیەشەوە دەزگاکە هۆشیاری پلەیەکی لەو ناوچا ڕاگەیاندووە.

ئەم با بەهێزەش لە باشوورەوە وڵاتی نەروجی گرتۆتەوە و ئەمڕۆ بەسەر سوید تێپەڕ دەبێت.

هەوەها دەزگای کەشناسی سوید هۆشیاری پلەیەکی بەهۆی هەورەپرووسکەی بەهێزەوە بۆ هەرێمەکانی ستۆکهۆڵم، ئووپسالە،  گۆتلاند و سوێدەرمانلان ڕاگەیاندووە.

 

دەزگاکە دەڵێ، هەتا چاو لە پێشبینییەکاندا بڕکا ئەوە بەدی ناکەین کە پلەی گەرمایەکی بە تینی وەک مانگی حەوت بمان گرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".