.
وێنە: Adam Ihse/TT

سوتاندنی زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیل لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای سوید

2:21 min

سەرلەئێوارەی دوێنێ دوشەممە، لە چەندین ناوچەی جیاوازی رۆژئاوای سوید کەسانی نەناسراو ئاگریان بەردایە چەندین ئۆتۆمبیل. لە زۆربەی ناوچەکانی نزیک شارەکانی یۆتۆبۆری، ترۆلهێتان، لیسەکیل و فالکەنبێری  ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبیلی خەڵک و نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبیل سوتێندران.

پۆلیس چەند گەنجێکی بە تاوانی بەشداری لەو ڕووداوانە ناسایوەتەوە و بەشێکی ئەو کەسانەش دەسبەسەر کراون.

لە گرتەیەکی ڤییۆییدا دەردەکەوێ چەندین گەنج کە روخساری خۆیان داپۆشیوە ئاگر بەردەدەنە ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە گۆڕەپانی فرۆلوندا (Frölunda torg) لە شاری یۆتۆبۆری.

یەک لە شاهیدانی ڕووداوەکە لە ناوچەی فرۆلوندای یۆتۆبۆری قسەی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ سوید کرد.  

هاوکات، ئولا برێم لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیس دەڵێ ڕەوشەکە جددیە و پێویستە بە باشی ڕووبەڕووی ببینەوە. ڕووداوەکانی ئەمجارەیان و ئاگرتێبەردان لە ئۆتۆمبیلەکان لە یەک کاتدا و لە شوێنی جیاواز، گومانی ئەوە درووستدەکەن ئەو کارە بە بەرنامە کرابێ. خەڵکانێکی زۆر پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە و فیلم وگرتەی ڕووداوەکەیان ناردووە. خۆشبەختانە تا ئێستا ئەو ڕووداوانە هیچ زەرەرێکی گیانیان بە دواوە نەبووە.

بەشی زۆری ئەوانە گەنجانی خوار ١٨ ساڵن و پێشتر پۆلیس زانیاری هەبووە لە سەریان. پۆلیس ڕایگەیاند چەند کەسێکیان دەسگیر کردووە و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە بەردەوامن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".