5 kurder Riksdagen 2018
لە راستەوە: سارا سێ‌پەڵە، گولان ئاڤجی، قادر کاسرگا، لاوێن ڕێدار، سەرکان کوێسە

سەرکەوتنی کوردەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویددا

5:28 min

 ەتاوەکو ئێستا پێنج لە ئەندام پەرلەمانە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی سوید بەڕەچەڵەک کوردەکان و سەر بە  پارتە جیاجیاکانی سوید.

ئەمە بەپێی ئەنجامی دەنگە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سوید کە ئەو کوردانە کورسی پەرلەمانی سویدیان لەم هەڵبژاردندا مسۆگەر کردووە.

 ئەو کوردە دەرچوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید کە لە چوار ساڵی داهاتوودا وەک ئەندام پەرلەمان دەست بەکار دەبن لەمانە پێکدێن.

وێنە، لە ڕاستەوە:

سارا سێ‌پەڵە (باوک کوردی باکوور و دایک سویدی) لە پارتی دیموکراتە سویدییەکان، دانیشتووی کرامفۆش..

گولان ئاڤجی (کوردی باکوور) لە پارتی لیبرالەکان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.

قادر کاسرگا (کوردی باکوور) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.

لاوێن ڕێدار (باوک کوردی باشوور و دایک ڕۆژهەڵاتی) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.

سەرکان کوێسە (کوردی باکوور) لە پارتی سوسیالدیموکراتان، دانیشتووی ستۆکهۆڵم.

 

بێت و پارتی سۆسیالدیموکرات حکوومەت پیک بێنێ، ئەوا دوو یا تەنانەت سێ کوردی دیکەش دەتوانن بکەونە ناو پەرلەمانەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista