.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئەکادیمیای سوید گۆڕانکاری نوێ لە پەیڕەویدا دەکات

1:41 min

ئەکادیمیای زمانی سویدی کەمێک بەر لە ئێستا لێکدانەوەی نوێی پەیڕەوی خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە ئەندامەکەکانی ئەکادیمیکا دەبێ خۆیان لە ڕەخنەگرتن بە ئەشکر و بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند لە ئەکادیمیاکە و ئەندامانی ئەکادیمیاکە دوور بگرن. هەروەها پادشای سوید دەتوانێن لە داهاتوودا ڕێگە بە هەڵبژاردنی ئەندامی نوێ بەبێ ئەوەی ١٢ ئەندامەکەی ئەکدیمیاکە بەشداربن لە دەنگداندا بدات.

جێی باسە ئەم گۆڕانکارییە یاخوود زیادکردنە لە ڕێساکانی ئەکادیمیای سوید کە ساڵی ١٧٨٦ بەپێویست دەزانرێت بۆ ئەوەی لە سەردەمی مۆدێرنی ئێستەدا بەوتەی شارەزایان بگونجێت.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی کە دەخرێتە سەر پەیڕەوی ئەکدیمیاکە ئەوەی کە دەبێ چەندین بۆچوونی جیاواز وەبگیرێت کاتێک پرسی دوورخستنەوەی ئەندامێک دێتە گۆڕێ. ئەو ئەندامەش کە هەڕەشەی دووخستنەوەی لەسەرە دەبێ خۆی لەکاتی دەنگداندا ئامادە و بەشداربێ و مافی دەنگدانیش هەبێ.

پادشای سویدش بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم هەنگاوە نوێیە ناوەو باسی لەوە کردووە کە ئەو ئەم هەوڵانە بە ئاراستەیەکی باش بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ ئەکادیمیای سوید دەبینیێت. هاوکات جەختی لەوەشکردۆتەوە کە دەبێ چاوەروانی ئەنجامەکانی بکەم و تشکیشی خستۆتە سەر ئەوە کە وەفاداری بەرامبەر ئاکدیمیاکە لەلایەن ئەندامەکانەوە زۆر گرنگە و دەبێ ئەندامانی ئەکادیمیاکە بەرژەوەندی ئەکادیمیاکە پێش بەرژەوەندی خۆیان بخەن بۆ ئەوەی هەردەم لە پێشکەوتندا بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".