" ئەو پسپۆڕانە ژیانی بەشێک لە تووشبوانی شێرپەنجەیان ڕزگار کردووە"

5:13 min

هەریەکە لە پسپۆڕان جەیمس پی ئالیسۆنی ئەمریکی و تاسووکو هونجۆی یابانی خەڵاتی نۆبێلیان لە بواری پزیشکی پێ دەبەخشرێت.

هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتەش ئەوەیە کە هەریەکە لە تویژەرەکان کاریان کردووە بۆ چارەسەری شێرپەنجە و بیرۆکەی نوێیان لەبارەی سیستەمی بەرگری لە رێگەگرتن لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی هەبووە. ئالان فتووحی پزیشک و لێکۆڵەوەر لە بواری شێرپەنجە و دەرمانناسیدا لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم  باس لە گرنگی کاری ئەم دوو پسپۆڕە دەکات و دەڵێت.

     کارێکیان کردووە کە هیوا بۆ زۆر لەو نەخۆشانە بگەڕێننەوە. هەر بۆ نمونە لە چەن نەوع سەرەتاندا، بەتایبەتی لە ئەوەی پێدەوترێت مێلانۆم کە دەساڵ لەمەو بەر تەقریبەن هیچ کەس نەیدەتوانی بژی ئەگەر ئەوەی هەبووایە، ئێستا وای لێهاتووە لە هەر سێ نەخۆشێک یەکێکیان تەنانەت دەتوانێت چاک ببێتەوە. بەشێکی دیکەیان دەتوانن ژیانی خۆیان تەندرووست ڕابگرن بەو دەرمانانەی کە بەهۆی لێکۆڵینەوەی ئەم دوو پسپۆڕەوە دۆزراوەتەوە.

 

دەتوانیت لە فایلە دەنگییەکەدا گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista