"تەکنەلۆژیای لازەریان بەهێز کردووە"

4:10 min

کەمێک بەر لە ئێستا ناوی براوەی خەڵاتی نۆبێلی لە بواری فیزیادا ڕاگەیاندرا. ئەوانیش ئارسەر ئارشینی ئەمریکی و ژێرار موروو فەرەنسی و دۆنا ستریکڵاندی کەنەدییە.

براوەی ئەم خەڵاتەش لەلایەن ئەکادیمیای زانستی کونگلیگا دەستنیشان دەکرێت. لێکدانەوەی ئەکادیمیاکە ئەوەیە کە ئەم کەسانە شۆڕشێکیان لە بواری فیسیکی لازەردا هێناوەتە ئاراوە.

هەڤاڵ ڕەشید دکتۆرای هەیە نانۆتەکنۆلۆژی و مایکرۆڤیس تەکنۆلۆژی باس لە کاری ئەم پسپۆڕانەی خەڵاتەکەیان پێدەدرێ دەکات و دەڵێت.

   ئەمانە لەبەر بەهێزتر و باشترکردنی تەکنەلۆژیای لازەریان کردووە ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە. ئەمات لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانیانەوە توانیویانە لە ماوەیەکی زۆر کورتا زۆرترین وزە بگەینن.

جێی باسە خەڵاتی نۆ بێل لە بواری فیزیا یەکێکە لەوە پێنج خەڵاتەی نۆبێل کە  ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو زانا، شارەز یان پسپۆڕوو کەسانەی کە جێ دەستیان لەم بوارەدا دیارە و هەنگاوی پێشکەوتوویان ناوە.

  ئەم براوەی ئەم خەڵاتەش لەلایەن ئەکادیمیای زانستی کونگلیگا دەستنیشان دەکرێت.

 

بۆ بیستنی تەواوی وتووێژەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista