لە دوای پشووی هاوینەی فێرگاکان ٩ منداڵ بێسەروشوێنن

1:24 min

دوای کۆتاییهاتنی پشووی هاوین تا ئێستا نۆ قوتابیی نەگەڕاونەتەوە فێرگاکان. دامو دەستگە سویدییەکان نیگەرانن لەوەی کە ئەم منداڵانە لە کاتی سەفەر بۆ وڵاتی داویک و باوکانیان بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ کرابێ.

شارەوانی یۆتێبۆری بۆ پێشگرتن لە دیاردەی هاوسەرگیریی زۆرەملێی بەهاری ئەمساڵ هەوڵیکی جیددی خستە کار، بۆ نموونە داوا لە کارمەندەکانی شارەوانی کرا لە بەرامبەر ئەم پرسەدا چاوکراوە و هۆشیار بن. حاڵی حازریش بۆ دەستنیشانکردنی مندالە بێسەروشوێنەکان لە دوای پشووی هاوین  داوای زانیاری لە بەڕێوەبەری هەموو فێرگا سەرەتایی و ئامادەییەکانی تۆتێبۆری دەکرێت.

کاتارینا ئیدێگۆرد لە لایەن شارەوانی یۆتێبۆرییەوە ڕاسپێردراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندووتیژی نامووسی دەڵێت

ـ تا ئیستا پێم ڕاگەیندراوە کە ٩ منداڵ بێسەروشوێنن و لە زۆربەی دۆخەکاندا شیکایەتێکی نیگەرانیی هەم لای دەستگەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان، سۆسیالشینستێن و هەم لای پۆلیسیش تۆمار کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista