برەوەی خەڵاتی زانستی ئابووریی نۆبێل ڕاگەینرا

1:12 min

کەمێک بەرلەئێستا ئەکادێمیای شاهانەی زانستی خەڵاتی نۆبێل، ڕایانگەیاند کە خەڵاتی بانکی سەراسەری سوید (Riksbanken) لە بواری ئابووریدا دەبەخشرێت بە هەر دوو ئابووریزانانی ئەمەریکی پۆل ڕۆمەر (Paul Romer) و ویلیام نۆردهاوس (William Nordhaus) سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانیان لەبواری نۆژەنکردنەوە و ژینگەدا.

سەلام زەندی لێپرسراوی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە فێرگەی بەرزی بارزگانی  (Handelshögskolan) باس لە گرنگیی بەخشینی ئەم خەڵاتە دەکات و دەڵێت

ـ کاریگەریی ئەم خەڵاتە لەسەر لێکۆڵەرەکان و ئەو زانکۆیانەی ئەوان دەرسی تێدا دەڵێنەوە هەیە، دەبێتە هۆی بەرزنرخاندنی ئەم بابەتە. هەروەها کارییگەرییشی لەسەر ئینفلاسیۆن و هەژاری جیهان دەبێت.

جێی باسە خەڵاتی نۆبێل لە بواری ئابووریی پێوه‌ندی به‌ وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی ئالفرێد نۆبێله‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکوو خه‌ڵاتێکه‌ به‌ یادی ئه‌لفرێد نۆبێل دەبەخشرێت و پاره‌که‌شی بانکی سەراسەریی سوید دابینی ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista