.
وێنە: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید

"هەوڵدەدەین گەنجان لە تاوانکاری دووربخەینەوە"

5:24 min

یانەی بۆکسێنی ئورێبرۆ ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە و ئەمڕۆ بە سەدان ئەندامی هەیە. سەرەتا ئەم یانەیە لەلایەن دوو یاریزانی بۆکسێن وەک یانەیەکی خۆبەش دامەزرا.

پاشان شارەوانی هاوکاریی کرد یانەی بۆکسێنی ئوێرێبرو (Örebro boxningsklubb) کرد و تاوەکو ئەمڕۆ ئەم یانەیە بە هاوکاری لەگەڵ شارەوانی ئوێرێبرۆدا بەڕێوە دەبرێت. یەکێک لە ڕاهێنەرانی یانەکە ئیسماعیل زەنگەنەیە و سەبارەت بە یانەکەیان دەڵێت.

            ئێمە ئەم یانەمان تەنها بۆ پێشبڕکێ بۆکسێن وەک یانەکانی دیکە دانەمەزراندوە، بەڵکو ئامانجی ئێمە جیاوازە و ساڵانە لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ ئەنداممان هەیە. لەم ڕێژەیەش نزیکەی  ٥٠ یاریزانیان بۆ پێشبڕکێ یاری دەکەن.  ئەوانی دیکە بە مەبەستی تەندرووستییەکی باش یان دابەزاندنی وەزنی خۆیان لامان ڕاهێنان دەکەن و هاوکاریان دەکەین. هەروەها ئەم یانەیەمان دامەزراندووە بۆ دوورخستنەوەی گەنجان لە تاونکاری و کاری نەگوونجاو وە سەرفرکردنی ئەو وزەی هەیانە بۆ شەڕو ئاژاوە هەوڵ دەدەین لێرە لە ڕێگەی تەمرینەوە پێیان سەرفکەین. لەو ڕێگەیەشەوە ئەنجامی ئەو گەنجانە لە قوتابخانە و ژیانی ئاساییاندا باشتر بێت. 

 ئیسماعیل زەنگەنە ٢٧ ساڵە لە سویددا دەژی و دانیشتووی شاری ئوێرێبرۆوە. ئیسماعیل ماوەی ١٥ ساڵە یەکێکە لە ئەو گەنجانەی ڕۆژانە ڕوو لە یانەکە دەکەن.

 کاتێک چووینەبە دەیان گەنج سەرقاڵی ڕهێنان بوون. دەنگی بۆکسوەشاندن و بۆنی تایبەتی دەستکێشەکانی بۆکسێکن و بۆنی ئەو تاییەی ئۆمبیلانە لەوێ بوون ناو هۆڵەکەی گرتبوو.  هەر لە ناوەڕاستی هۆڵەکەدا بازنەی بۆکسێنەبوو، وە لە دەستی چەپەوە کە دەهاتییە نێو هۆڵەکەوە چەند ئامێرێکیی وەرزشکردن دانرابوون و بەامبەر ئوانیش بە دەیان دەستکێشی بۆکسێب، حەبل یان پەت هەڵواسرابوون و چەندین تایەی ئۆتۆمبیل و تراکترۆ دانرابوون. 

یەکێک لەو گەنجانەی لە یانەی بۆکسێنی ئوێرێبرو یاری دەکان مەحموودی تەمەن حەڤدە ساڵانە.

      من زۆر ئاسوودەم کە دێمە ئێرە، لێرە تەمرین خۆم دەکەم و خۆم تەنها بە بۆکسێنەوە سەرقاڵ کردووە.

 مەحموود هەفتەی چوار جار دێتە یانەکەوە تەمرین دەکات و ماوەی ساڵێکە لەم یانەیە دەستی بە ڕاهێنان کردووە. تەنانەت مەحموود جارێک قوتابییە هاوڕێکانی و مامۆستاکانیشی بۆ یەنەکە هێناوە. مەحموود یەکێکە لەو یاریزانانەی کە بەشداری پێشبڕکێکانیش دەکات و بۆ بۆکسێنیش بۆ نمونە دەچێتە شارەکانی وەک ستۆکهۆڵم و شوێپنگهانگ. سەبارەت بە گەشکردنی لە بۆکسێندا مەحمود دەڵێ.

  زیاتر لە گەورەکانەوە فێر دەبیت و هەتاوەکو لێت بدەن کەمتر هەست بە ئازار دەکەیت. لەسەرەتاوە ئازاری زۆرە بەڵام پاشان ڕادێت و ئیدی متمانەت بە خۆت دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".