دۆسیەی خوێندکارە بێسەروشوێنەکان بەدواداچوونی بۆ ناکرێت

2:50 min

 

ڕێکخراوە جیاکانی سوید دەیانەوێت بەدوواداچوون بۆ کەیسی ئەو گەنج ومندالانە بکرێت کە بێسەروشوێنن و لە  فێرگاکان دیار نین.

دوێنێ هەواڵیک هات کە دەستگەکانی شارەوانی یۆتێبۆری نیگەرانی دۆخی گەنجانن و پێیان وایە زۆر لە قوتابیانی شارەکە لە درێژایی هاوین بە بیانووی سەفەر براونەتەوە وڵاتانی خۆیان و لەوێ بەزۆری هاوسەرگیرییان پێ کراوە. تا ئێستا نزیکەی ٩ قوتابی لە دوای پشووی هاوین نەگەڕاونەتەوە سەر دەرس و دەورەکانیان لە فێرگا جیاکانی یۆتێبۆری.

ئەم ئامارە تەنها شاری ۆتێبۆری دەگرێتەوە و هیچ زانیارییەک دەربارەی بەربڵاوی ئەم گرفتە لە سەراسەری وڵاتدا نییە. چوونکە هیچ لایەنێک ئەرکی دەستنیشان کردنی ئەم منداڵە بێسەروشوێنانەی بە ئەستۆ نییە، ناشتوانین بە زۆرترین توانا ڕیگریی لەم دیارەیە بکەین، بە وتەی عەزەم ‌قەرایی سەر بە ڕێکخراوی تۆڕی ژنان.

هەرچەندە وەزیری پەروەردە و هاوکات وتەبێژی پارتی ژینگە، گوستاڤ فریدولین ڕادەگەیەنێت کە حکوومەت زۆری مایە لەسەر ئەم پرسە داناوە و هەوڵی بەهێزکردنی پرۆگرامی پەروەردەی داوە. بۆ نموونە ئەگەرقوتابییەک لە فێرگا ئامادە نەبێت بەڕێوەبەری فێرگاکان ناچارن ئەمە بە دەستگەی کاروبارە کۆمەڵیاتەییەکان (Socialtjänsten) ڕابگەیەنن. فریدولین دەڵیت هەر بۆیە بەم شێوەیە دەتوانین منداڵە بێسەروشوێنەکان لە سەراسەری وڵاتدا دەستنیشان بکەین و بەدواداجوونیان بۆ بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista