.
هانا سامی، ڕەوا هەڵەبجەیی و سانا ساڵح ئەندامانی گرووپی هەڵپەڕکێی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری. وێنە: نیشتمان ئیراندوست

" بە هەڵپەڕکێ دەتوانین کولتووری خۆمان بە گەلانی تر بناسێنین"

4:18 min

لە پاش ئەوەی کە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری بۆ ماویەک لە کار و چالاکی هونەری خۆیان ڕاوەستابوون، بەڵام ئێستا سەر لە نوێ لەسەر داوای چەند گەنجێکی شاری یۆتێبۆری دەست بەکار بوونەتەوە.

یەکێک لەو گەنجانە ڕەوا هەڵەبجەیی تەمەن ١٧ ساڵ کە ئێمە لە گەشتە ڕۆژنامەوانییەکەماندا کاتێک سەردانی شاری یێتۆبۆریمان کردوو چاومان پێیکەوت. ڕەوا باس لە هۆکاری هەوڵەکانی بۆ چالاککردنەوەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری دەکات و دەڵێ.

   ئیمە چەند گەنجێک بووین کە دەمانویست سەر لە نوێ گرووپی هەڵپەرکێی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری سەر لە نوێ چالاک بکەینەوە

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری ساڵی ١٩٩٩ وە لەلایەن شانۆکاری کورد و دانیشتووی شاری یۆتێبۆری دڵشاد ئەحمەدەوە دامەزراوە و هەتاوەکو ئێستاش هەر ئەو سەربەرشتیاری ئەم کۆمەڵەییە. ئەم کۆمەڵەیە لە پاش دامەزراندنیانەوە ساڵانە بەشداری فیستیڤاڵە نەتەوەی و نێونەتەوەییەکانیان کردووە. بۆیە بەردەوام بوونی گرووپی هەڵپەڕکێی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتێبۆری بەلای رەوا هەڵەبجەییەوە زۆر گرنگە.

       تەنها هەڵپەڕکێ نییە، بەڵکو تۆ کەلتووری خۆت بە گەلانی دیکە دەناسێنیت.

 کلیکی فایلە دەنگییکە بۆ گوبیستی تەواوی ڕێپۆرتاژەکە بکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".