لە ڕاستەوە: دەروونناس کەژاڵ ئادەمی
نیشتمان ئیراندوست وێنە: isabell Höjman/TT

”کچانی پەنابەر وێرایان باسی بەسەرهاتەکانی خۆیانم بۆ بکەن”

5:02 min

دەروونناس کەژاڵ ئادەمی باس لە گۆڕانکارییەکانی دوای سەرهەڵدانی جووڵانەوەی میتوو بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەکات.

بە وتەی کەژاڵ ئادەمی دوای دەنگدانەوەی ئەو جوڵانەوەیە زۆر کچی پەنابەر وێرایان لای ئەو دڵیان بکەنەوە و باس لە بەسەرهاتی خۆیان و ئەزموونەکانیان دەربارەی دەستدرێژی سێکسی بکەن.کەژاڵ ئادەمی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە و ئەگەرچی لاوان زیاتر لە پێشوو دەوێرن باس لە ئەزموونەکانی خۆیان بکەن، و گرێکانی دڵی خۆیان لای دەروونناسان دەکەنەوە، کە ئەمەش جێی دڵخۆشییە، بەڵام جارێ ئەو تابوویە نەشکاوە و بە بڕوای کەژاڵ ئادەمی ڕێگایەکی دوروودرێژ ماوە تا گۆڕانکارییە جیددیەکان ببینین.

 

بۆ بیستنی هەموو ڕێپۆرتاژەکە فایلە دەنگییەکە داگرە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".