.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

پیاوێک و منداڵێک لەسەر کوشتن و دەستدرێژی سێکسی دادگای دەکرێن

1:29 min

پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕێکی منداڵ لەسەر دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر کچێک و پاشان کوشتنی کچەکە دادگای دەکرێن. بەڵام کوڕە لەبەر تەمەنی کە منداڵە سزا نایگرێتەوە.

ئەم ڕووداوە مانگی حەوتی ئەمساڵ لە فێگەرشتا لە ڤێستمانلاند ڕوویداوە. بەپێی دۆکومێنتی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس کاتێک ئە کچە بە تونێلی پاسکیلێدا تێپەڕ دەبێت، ئەو پیا و کوڕە بەدەمووچاوی هەڵپێچراوەوە دەمانچەیان لە کچەکە هەڵکێشاوە لە ژێر هەڕەشەی کوشتن دەستدرێژییان کردۆتەوە سەری. پاشان پیاوە تەمەن ٢٨ ساڵەکە بە چەقۆ لە مل و سەری کچەکەی داواوە و کوشتوویەتی. چەند ڕۆژێک لە پاش ڕووداوەکە ئەو پیاوە پۆلیس دەیگرێت و دان بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەنێت.

 

بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە تکایە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".