لیبراڵەکان بە مەرج ڕێگە بە لوێڤێن دەدەن بە سەرۆکوەزیران بێتەوە

1:39 min

یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان ڕایگەیاند گەر هاتوو سۆسیالدیموکراتەکان بەوە ڕازیبوون لە حکومەتەکیاندا ڕێفۆرمێکی لیراڵ پەیڕەو بکەن ئامادەن پشتگیر بکەن.

بەڵام لیبراڵەکان هەرگیز لە پێکهێنانی حکومەتێک بەهاوکاری لەگەڵ سۆسیال دیموکراتەکاندا بەشدار نابن.

 ئەو مەرجانەی کە لیبراڵەکان خستوویانەت بەر دەست سۆسیالدیموکراتەکان کە بۆیان پەسەند بکەن و لە بەرامبەردا لیبراڵەکان لە پەرلەماندا دەنگ بە ستێفان لوێڤێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بدەن، بۆ نمونە پێکدێن لابردنی ئەو مەرجەی کە دانراوە بۆ دیاریکردنی کرێی خانوو، بەتایبەت بۆ خانووە تازەکان. مووچەی کەمتر بۆ ئەو کەسانەی یەکەم کاری ئاسان وەردەگرن، بۆ نمونە پەنابەرانی تازە هاتوو. هەروەها ڕێساکانی بازاڕی کار بە مۆدێرن بکرێن.