لە ٨٨ شوێن لە سویددا خۆپیشاندانی ژینگە بەڕێوەدەچێت

2:19 min

ئەمڕۆ تەنها لە سویدنا بەڵکولە ئوسترالیا و چەندین وڵاتی دیکە خۆپیشاندان بەمەبەستی پشتگیری پاراستنی ژینگە و دژی دەردەزیانگەیەنەراکان لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە پشووی ئەم هەفتە لە شاری کاتۆڤتسێ وڵاتی پۆلەند کۆبوونەوەی بەرفراوانی ژینگە دەبەسترێت. لەو کۆبوونەوەدا ٢٠٠ وڵاتی جیهان بەشداری دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر چۆنێتی بە کردارکردن جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی پاریس جێبەجێ بکەن و دژی هەڕەشەکانی سەر ژینگە و کەش و هەوا ببنەوە.

جێ باسە هەروەک ناڕەزایی دژی زیانگەیاندن بە ژینگە لە چەندین وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان ئەمڕۆ بەڕێوە دەجێت. لە سویدیش ماوەیەکی زۆرەو گرێتا تونبێری، کچێکی تەمەن  ١٥ ساڵانی سویدییەی و لە بەردەم پەرلەمانی سویددا مانیگرتووە. گرێتا ئێستا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ەڕەسمی بانگێشت کراوە. ئەو سەبارەت بە هۆکاری مانگرتنەکەی بە تەلفیزیۆنی سویدی وتووە.

پرسی ژینگە پرسی چارەنووسی ئێستای ئێمەیە. ئەوەی ئێمە ئێستا دەبینە هۆکاری نەوەکانی دوای ئێما ناتوانن هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا بهێنن. لە ماوەیەکی کەمە دەگەینە ئاستێک کە ئیدی گەڕانەوەمان بۆ نییە.

 

بۆ تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!